حوزه‌یران 03, 2025 10:06 UTC

کاتی بڵاوبوونەوە: 13:30

01

ناوەندی دابەشکردنی یارمەتییەکانی غەززە کارامە نییە

ڕێکخراوی پزیشکانی بێ سنوور لە وتووێژێکدا لەگەڵ کەناڵی ئەلعەرەبی ڕایگەیاند، ناوەندی دابەشکردنی یارمەتییە مرۆییەکان لە کەرتی غەززە شوێنێکی کاریگەر و کارامە نییە بۆ گەیاندنی هاوکارییەکان و تا ئێستاش زۆرینەی خەڵک لە وەرگرتنی هاوکاری بێبەشن.

 

02

عەراقچی گەیشتە بەیروت

 وەزیری دەرەوەی ئێران، لە کاتی گەیشتنی بە بەیروت ڕایگەیاند کە ئێمە پشتیوانی لە سەروەری و یەکپارچەیی خاکی لوبنان دەکەین، وتیشی: هیوادارم لەبەر باروودۆخی نوێی ناوچەکە و لوبنان، لاپەڕەیەکی نوێی پەیوەندیی بە ڕێز و بەپێز لە نێوان ئێران و لوبنان لەسەر بنەمای بەرژەوەندیی هاوبەش هەڵبدرێتەوە.

 

03

پەروین بوڵدان بوو بە جێگری سەرۆک پەرلەمانی تورکیا

پەروین بوڵدان، نوێنەری شاری وان و کەسایەتی دیاری شاندی ئیمرالی وەک جێگری نوێی سەرۆک پەرلەمانی تورکیا دەستنیشانکرا.  ناوی بوڵدان بەمزوانە بە شێوەی فەرمی ڕادەگەیەنرێت بە پەرلەمان.

 

04

بانگەشەی تازەی ترەمپ سەبارەت بە پیتاندنی ئێران

 لە کاتێکدا ئاکسیۆس ڕایگەیاندووە کە ئەمریکا ڕەزامەندی دەربڕیوە لەسەر پیتاندنی ٠٣% لە خاکی ئێراندا، دۆناڵد ترەمپ بانگەشەی ئەوەی کردووە کە ئێران مافی پیتاندنی نییە.

 

05

هێزەکانی ئەمریکا دەبێ عێراق بەجێبهێڵن

کەتایبی حیزبوڵڵای عێراق هەڕەشەی کردووە بێتوو هێزەکانی ئەمریکا لە خاکی عێراق نەکشێنەوە، هێرشەکانیان بۆ سەر هێزی ئەمریکایی دەستپێدەکەنەوە. 

 

06

فیدان: خولی دووەمی دانوستانەکانی ڕووسیا و ئۆکراین بنیاتنەر بوو

وەزیری دەرەوەی تورکیا بە بنیاتنەر و بەسوود وەسفکردنی دانوستانەکانی ڕووسیا و ئۆکراین ڕایگەیاند کە چاوەڕێ دەکات لە چەند ڕۆژی داهاتوودا دوو لایەن کارکردن لەسەر ئەو تەبایینامانەی دەستپێبکەن کە لەسەر ئاستی تەکنیکی پێشکەش بە یەکتری دەکەن.