ڕووداوەکانی جیهان لەسەد چرکەدا 03-06-2025/ شەهیدبوونی ٢٧ فەلەستینی لە بنکەکانی بڵاوکردنەوەی یارمەتییەکان لە غەززە
کاتی بڵاوبوونەوە: 16:30
01
شەهیدبوونی ٢٧ فەلەستینی لە بنکەکانی بڵاوکردنەوەی یارمەتییەکان لە غەززە
وەزارەتی تەندروستیی غەززە ڕایگەیاند؛ سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە لە ناوچەی دیاریکراو بۆ بڵاوکردنەوەی یارمەتییەکان لە گەڕەکی ئەلعەلەمی شاری ڕەفەح ڕژێمی زایۆنی لە جەنایەتێکدا پەلاماری ئەو شارومەندانەی دا کە چاوەڕێی یارمەتییەکان بوون و ٢٧ کەسی شەهیدکرد و ٩٠ کەسی دیکەش بریندار بوون کە دۆخی تەندروستیی ژمارێک لەو بریندارانە ناجێگیرە .
02
عەلی باپیر: خولی ئیستای پەرلەمان بە ڕەوا نازانم
عەلی باپیر سەرۆکی کۆمەڵی دادگەری کوردستان بە وەبەر ڕەخنەدانی چۆنیەتی بەڕێوەبردنی کاروباری پەرلەمان و هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان پێیداگرت کە ئەم خولەی پەرلەمان بە ڕەوا نازانێ و بڕوای پێ نییە.
03
دیداری وەزیری دەرەوەی ئێران و لوبنان
عەراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران لە سەفەری ئەمڕۆیدا بۆ لوبنان لە دیدار لەگەڵ هاوشانی لوبنانی خۆیدا پێوەندییەکانی نێوان دوو وڵات، ڕووداو و گۆڕانکارییەکانی ناوچە و جیهان و هەروەها دانوستانی ئێستای دۆسییەی ئەتۆمی ئێرانی خستە بەر باس و لێکدانەوە.
04
بوومەلەرزەیەکی بەهێز لە باشووری ڕۆژاوای تورکیا
بە هۆی بوومەلەرزەیەک بە تەوژمی ٥.٨ ڕیشتەر لە دەریای مەدیتەرانە لانیکەم یەک کەس کوژراو و ٦٩ کەسیش بریندار بوون. ئەم بوومەلەرزەیە کاتژمێر ٠٢:١٧ بە کاتی تورکیا شاری" مارماریس"ی پارێزگای مۆغلای هەژاندووە.
05
هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری لە کۆریای باشوور
خەڵکی کۆریای باشوور سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری تازە و چەند مانگ پاش وەلانرانی یۆن سووک یۆل لە پۆستەکەی لەبەر ڕاگەیاندنی دۆخی نائاسایی لەم وڵاتە، چوونە پێی سنووقی دەنگدانەوە.