حوزه‌یران 04, 2025 08:21 UTC

کاتی بڵاوبوونەوە: 11:30

01

ڕێبەری شۆڕش: شۆڕشی ئیسلامی ئێران جیهانی ڕۆژئاوای سەرسام کرد

ڕێبەری شۆڕشی ئیسلامی ئێران ئێران لە ڕێوڕەسمی ٣٦ە مین  ساڵوەگەڕی  ڕیحڵەتی ئیمام خومەینی(ر.ە) لە گڵکۆی پاکی بەڕێزیان فەرمووی : شۆڕشی ئیسلامی ئێران بە ڕێبەرایەتی ئیمام خومەینی جیهانی ڕۆژئاوای تووشی سەرسوڕمان کرد، چونکە پێیان وا نەبوو ئەم شۆڕشە و ئەم ئیمامە بتوانێ ئەمریکییەکان و زایۆنیستەکان دەربکەن، کە ساڵەها لەم وڵاتەدا زاڵ بوون بە سەر  هەموو شتێکدا  هۆی ڕق و کینەیان لە شۆڕش هه ر ئەمە بوو

 

02

نەبوونی خوێن و خۆراک لە غەززە

 دکتۆر محمد ئەبو سەلمیە، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی ئەلشیفا لە غەززە شەوی ڕابردوو ڕایگەیاند، لە غەززە نەک هەر  ڕووبەڕووی کەمی یەکەکانی خوێن بووەتەوە، بەڵکو بەدخۆراکیش ڕێگری لە بەخشینی خوێن دەکات.

 

   03 

عێراق  دەسدرێژی بۆ سەر نووسینگەی ئایەتوڵڵا سیستانی ئیدانە کرد

باڵیۆزخانەی عێراق لە سووریا کردەوەی تاقمە تیرۆریستییەکان لە پەلامار بۆ سەر نووسینگەی ئایەتوڵڵا سیستانی لە دیمەشق و هەڕەشەکردن لە ستافی نووسینگەکەی شەرمەزار کرد.

 

 04

کاتس: جۆلانی ڕاستەوخۆ بەرپرسی پەلامارەکانی سەر ئیسرائیلە   

 ئیسرائیل کاتس، وەزیری بەرگری  ڕژێمی زایونی شەوی سێشەممە، دوای هێرشێکی موشەک لە باشووری سوریاوە بۆ سەر بەرزاییەکانی جۆلان، ڕایگەیاند، جۆلانی سەرۆکی کاتی سوریا ڕاستەوخۆ بەرپرسیارە لە هێرشەکانی سەر ئیسرائیل

 

05

وشداریی ئەوروپا لەحاند زیادکردنی گومرکی پۆڵای ئەمریکا 

یەکێتیی ئەورووپا نیگەرانیی خۆی لە بەرزبوونەوەی گومروکی هاوردەکردنی پۆڵا لە ئەمریکا لە سەدا ٢٥ بۆ ٥٠ دەربڕی و هۆشداریشی داوە لە ئەگەری گرتنەبەری ڕێوشوێنی  بەرانبەر ئەگەر تا ١٤ی ژوئییە ڕێککەوتن نەکرێت.