ڕووداوەکانی جیهان لەسەد چرکەدا 04-06-2025/ ئەمریکا لە پەیوەندیی لە گەڵ پیشەسازی ناڤۆکی ئێران هیچ کارێکی پێی ناکرێ
کاتی بڵاوبوونەوە: 13:30
1
ئەمریکا لە پەیوەندیی لە گەڵ پیشەسازی ناڤۆکی ئێران هیچ کارێکی پێی ناکرێ
ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران ئەمڕۆ لە ڕێ و ڕەسمی سی و شەشەمین ساڵوەگەڕی ڕیحڵەتی ئیمام خومەینی لە گڵکۆی پاکی بەڕێزیان فەرموویان : قسەی یەکەمی ئەمریکا ئەوەیە کە ئێران نابێ پێشەسازی ناڤوکی هەبێت و دەبێ پێویستی بە ئەمریکا بێت وەڵامی ئێمە بۆ قسە بێماناکانی ئەمریکا ڕوونە: ئەوان ناتوانن هیچ کارێکی پێی ناکرێ
2
حەماس :بۆخولی نوێی وتووێژەکان ئامادەین
باسم نەعیم، ئەندامی مەکتەب سیاسی بزووتنەوەی حەماس ڕایگەیاند، بزووتنەوەکە نێوبژیوانەکانی بۆ ئامادەیی خۆی بۆ دەستپێکردنی خولی نوێی دانوستانەکان ئاگادارکردووەتەوە
3
پەلاماری فڕۆکە جەنگییەکانی زایۆنییەکان بۆسەرناوچە جۆربەجۆرەکانی سوریا
سەرچاوە سوورییاکان ڕایانگه یاند: "تۆپخانه کانی ڕژێمی زایونی یەرموک و ڕۆژئاوای دەرعایان توپباران کردووه فڕۆکه کانی دوژمنی زایۆنی به سەر ناوچەی حومس و فڕۆکەخانەی تی 4 له باشووری ناوه ڕاستی سووریا ده فڕێن".
04
شاخەوان عەبدوڵڵا له گهل سوودانی دیداری کرد
جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند: دوای بڕیاری وەزارەتی دارایی عێراق لەبارەی نەناردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەستمان بە گفتوگۆ لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق کرد و، پەیامی سەرۆک بارزانیمان گەیاندە ناوبراو، کە ناکرێت لەبەر هەر بابەت و پرسێک مووچە ببڕدرێت
05
کورتولموش: لە ڕێگەی پەرلەمانەوە پرۆسەی ئاشتی سەردەخەین
نوعمان کورتولموش دوای دووبارە هەڵبژاردنەوەی بە سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا دووپاتی دەکاتەوە، لە ڕێگەی پەرلەمانەوە کار بۆ سەرخستنی پرۆسەی نوێی ئاشتی دەکەن.
6
ئینگلیز 100 هەزارخۆفڕدەداتە ئۆکرانیا
ئینگلیزڕایگەیاند کە ناردنی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆ ئۆکرانیا زیاد دەکات و تا مانگی ئاڤریلی ٢٠٢٦ ، ١٠٠ هەزار کەرەستەی سەربازی کیێڤ ڕەوانەی کییەف دەکات