ڕووداوەکانی جیهان لەسەد چرکەدا 05-06-2025/ ئەمریکا ڕەشنووسی بڕیارنامەی ئەنجومەنی ئاسایش سەبارەت بە ئاگربڕی غەززەی ڤیتۆکرد
کاتی بڵاوبوونەوە: 11:30
1
ئەمریکا ڕەشنووسی بڕیارنامەی ئەنجومەنی ئاسایش سەبارەت بە ئاگربڕی غەززەی ڤیتۆکرد
شەوی ڕابردوو سەرەڕای ئەوەی ١٤ ئەندامی ئەنجومەنی ئاسایش دەنگیان بە بڕیارنامەکەی ئەم ئەنجومەنە دا سەبارەت بە ئاگربڕی مانگی فێڤرییەی کەرتی غەززە، ئەمریکا پشتیوانی ئەو بڕیارنامەیەی نەکرد و ڤیتۆی کرد!
2
ههوڵ بۆ چارهكردنی كێشهی مووچەی هەرێم بهردهوامە
سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق، بە ئاماژه بهوهی کە سەرۆک وەزیرانی عێراق دەتوانێت پرسی مووچەی خەڵکی هەرێم چارە بکات، وتیشی: هەوڵەکانمان بۆ چارەکردنی کێشەی مووچە بهردهوام دهبێت.
3
بەغدا تەنیا ٦ دەروازەی سنووری هەرێمی کوردستانی قبووڵە
سەرۆکی دایرەی دەروازە سنوورییەکانی عێراق ڕایگەیاندووە لە کۆی گشتیی ٣٢ دەروازە سنوورییەکەی هەرێمی کوردستان، تەنیا ٦ دەروازەیان لەلایەن حکومەتی فیدراڵەوە پەسەندکراون و ئەوانی دیکەش یان تەنیا لەژێر چاودێریی حکومەتی هەرێمدان یان بەتەواوی نافەرمی و بە قاچاخ دادەنرێن.
4
بایکۆتی تاکلایەنە؛ لە ئاستەنگە گەورەکانی جیهان
قالیباف لە ئەنجوومەنی پەرلەمانی بریکسدا ڕایگەیاند، بایکۆتی تاکلایەنە یەکێکە لە ئاستەنگە سەرەکییەکانی ئەمڕۆ، کە ڕاستەوخۆ کاریگەری لەسەر بژێوی خەڵک و دادپەروەریی ئابووری و ئاشتیی نێودەوڵەتی دادەنێ و گێچەڵێکی نوێیە بۆ ئابووری جیهانی .
5
پرسی کورد بەشێکە لە پرسی دیموکراسی لە تورکیا
نوعمان کورتولموش بە پێداگری لەسەر پێویستیی چارەسەرکردنی کێشەی کورد لە چوارچێوی دیموکراسیدا، ئەوەی بە "پرسێکی پەیوەندیدار بە دیموکراتیزەکردنی تورکیا" زانی و خوازیاری گفتوگۆی نێوان حیزبەکان و پێکهێنانی کۆمسیۆنێکی هاوبەش بۆ گەیشتن بە ڕێگاچارە بوو.
6
ئیلۆن ماسک: چیتر پڕۆژە یاسای بودجەی ترەمپم پێ تەحەمول ناکرێ
ئیلۆن ماسک، ملیاردێری ئەمریکایی کە کابینەی دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکای بەجێهێشتووە، هێرشی کردە سەر پڕۆژە یاسای بودجەکەی و بە "کردەوەیەکی قێزەون و بێزلێکراو" وەسف کرد.