حوزه‌یران 05, 2025 10:15 UTC

کاتی بڵاوبوونەوە: 13:30

1

کاردانەوەی گرووپە فەلەستینییەکان بە ڤیتۆکەی ئەمریکا

بزووتنەوەی خۆڕاگریی ئیسلامیی فەلەستین (حەماس) و بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامی و بەرەی جەماوەری بۆ ڕزگاریی فەلەستین بە دەرکردنی بەیاننامەی جیا جیا، بە تووندی ئیدانەی بەکارهێنانی ڤیتۆی ئەمریکایان کرد لە دژی بڕیارنامەکەی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان کە داوای کۆتاییهێنانی دەستبەجێی شەڕی کۆمەڵکوژی لە غەززەی کردبوو.

2
یەمەن: فڕۆکەخانەی بن گوریۆنمان پێکاوە

یەحیا سەریع، وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن ڕایگەیاند کە بە دوو درۆنی "یافا" فڕۆکەخانەی بن گوریۆنیان لە ناوچەی یافای داگیرکراو پێکاوە.

3

پەیوەندیی تەلەفۆنی نێوان سەرۆک کۆمارانی ئێران و عێراق

سەرۆک کۆماری ئێران لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ سەرۆک کۆماری عێراق بەبۆنەی جەژنی قوربانەوە، جەختی کرد لە سەر پێویستیی پتەوترکردنی یەکڕیزیی ئۆمەتی ئیسلامی و پەرەپێدانی هاوکاریی دووقۆڵی و درێژەپێدانی پەیوەندیی برایانەی نێوان تاران و بەغدا.

4
ڕەخنەی عەلی حەمەساڵح لە هەڕەشەکانی هۆشیار زێباری

دوابەدوای هەڕەشەی تووندی هۆشیار زێباری لە حکومەتی عێراق، عەلی حەمەساڵح تێبینییەکی بڵاوکردەوە و تێیدا هەڕەشەکانی زێباری بە "بێسوود و بێ ئەنجام" وەسفکرد و داوای لێکرد لەجیاتی دروشمدان، باسی کارنامەکەی خۆی لەسەردەمی وەزیربوونی بکات.

5
١٣ هەزار کەس لە سوریا بێسەروشوێنن

ناوەندی سووریا بۆ مافی مرۆڤ بڵاوی کردووەتەوە، تا ئێستا نزیکەی ١٣هەزار کەس لە سووریا بێسەروشوێنن و هیچ سۆراغێکیان نازانرێت.

6

 ترەمپ هاتنی شاروومەندانی ١٢ وڵات بۆ ئەمریکای قەدەغە کرد

دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا بە واژۆکردنی فەرمانێک، هاتن بۆ ئەمریکای بۆ ١٢ وڵات بە قەدەغە ڕاگەیاند لەوان ئێران، بۆ حەوت وڵاتیش بەرتەسکی داناوە.