حوزه‌یران 05, 2025 13:25 UTC

کاتی بڵاوبوونەوە: 16:30

1

ڕەخنەی چین لە ڤیتۆکرانی بڕیارنامەی ئاگربەسی غەززە

نوێنەری هەمیشەیی چین لە نەتەوە یەکگرتووەکان بە ڕاشکاوی ڕەخنەی گرت لە ڤیتۆکەی ئەمریکا دژ بە ڕەشنووسی بڕیارنامەی ئەنجومەنی ئاسایش  سەبارەت بە ئاگربەس لە غەززە و بە مەخابن دەربڕین بەرامبەر بەم کارە، داوای کۆتایی هاتنی هەوڵە سیاسییەکانی ئەمریکا لە ئەنجومەنی ئاسایشی کرد.

2

 سەردار تەنگسیری: وەڵامی تووند بە هەر هێرشێک دەدەینەوە

فەرماندەی هێزی دەریایی سپای پاسداران بە ستایشی پاڵپشتیی یەمەن لە فەلەستین جەختی کرد: کۆماری ئیسلامی ئێران بە توندی وەڵامی هەر وڵاتێک دەداتەوە کە هەوڵی هێرشکردنە سەری بدات.

3
هەرێمی کوردستان ڕێکاری فەرمی بەرامبەر بەغدا دەگرێتەبەر

سەرۆک وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند  کە حکومەتی هەرێم نوسراوێکی فەرمی ئاراستەی ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان و نوێنەرایەتییە بیانییەکان دەکات تا بە ڕوونبوونەوەی لایەنە یاساییەکانی قەیرانی دارایی ، کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی پاڵپشتی بکات لە چارەسەرکردنی کێشەی مووچەی فەرمانبەران.

4

وشکەساڵی هەڕەشە لە ٢٠ ملیۆن عێراقی دەکات

سائر جەبوری، ئەندامی لیژنەی کشتوکاڵ و ئاو لە پەرلەمانی عێراق بە میدیای ناوخۆیی عێراقی ڕاگەیاند کە قەیرانی وشکەساڵی کاریگەریی لەسەرحەوت بۆ هەشت پارێزگای عێراق هەیە، کە زۆربەیان لە باشووری وڵاتدا هەڵکەوتوون.

5
پوتین: لەگەڵ زلێنسکی دیدارم نابێ

ڤلادیمێر پوتین سەرۆککۆماری ڕوسیا لە کۆبوونەوەی لەگەڵ ئەندامانی ئەنجومەنی وەزیراندا پێیداگرت کە بە لەبەرچاوگرتنی تەقێندرانەوەی پردێکی هێڵی ئاسنین لە ناوچەکانی بریانسک و کورسک لەلایەن ئۆکراینەوە، گومانی لا ساز بووە لە ئاوەزمەندانەبوونی دانوستانی باڵا  لەگەڵ بەرپرسانی ئۆکراینی و گەیشتنە ئاگربەس.