ڕووداوەکانی جیهان لەسەد چرکەدا 06-06-2025/ پەیامی پیرۆزبایی جێژنی قوربانی پزشکیان بۆ وڵاتانی ئیسلامی
کاتی بڵاوبوونەوە: 11:30
1-
پەیامی پیرۆزبایی جێژنی قوربانی پزشکیان بۆ وڵاتانی ئیسلامی
سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران لە پەیامێکدا بۆ سەران و خەڵکی وڵاتانی ئیسلامی پیرۆزبایی هاتنی جەژنی قوربانی لە هەموویان کرد
2-
خەلیل ئەلحەیە: خەڵکی غەززە بە تەنیا ماونەتەوە
خەلیل ئەلحەیە، سەرۆکی بزووتنەوەی حەماس لە کەرتی غەززە جەختی کرد: ڕژێمی داگیرکەری زایۆنی لە هەوڵی بنبڕکردنی نەتەوەکەماندایە و خەڵکی غەززە ئەمڕۆ بە تەنیا ماونەتەو ە
3-
شەهیدکردنی ٤ پەیامنێری دیکە لە غەززە
وەزارەتی تەندروستی غەززە، بە ڕاگەیاندنی شەهیدبوونی ٧٠ فەلەستینی دیکە لە تاوانە بەردەوامەکانی سوپای تیرۆر لە غەززە، جەختی لەوە کردەوە کە لە نێو ئەو شەهیدانەدا چوار پەیامنێر و چەند منداڵ و ژنێک بوون
4-
ڕەخنەی حوسی لە بێدەنگی موسڵمانان بەرامبەر بەجەنایەتی زایۆنیستەکان
ڕێبەری ئەنساروڵڵای یەمەن بە توندی ڕەخنەی لە بێدەنگی وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی لە بەرامبەر بەردەوامیی جینۆسایدی زایونییەکان لە کەرتی غەززە گرت و وتی: ئەم بێدەنگییە جۆرێکە لە تاوان و خیانەت
5-
فڕۆگەی بن گوریون جارێکی دیکە ئامانجی مووشەکەکانی یەمەنە
وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن ڕایگەیاند فڕۆکەخانەی بن گوریون لە تەلئەبیب جارێکی دیکە کەوتە بەر ئامانجی مووشەکی هایپەرسۆنیکی فەلەستین-٢
6-
دەسپێکی پەلامارەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر باشووری بەیروت
فڕۆکە شەڕکەرەکانی ڕژێمی زایۆنی بە 23 پەلاماری بەدوای یەک جارێکی دیکە ناوچەگەلێکی بەرفراوانی لە زاحییەی باشووری بەیروت کردە ئامانج
7-
ڕەخنەی سروە عەبدولواحید لە دەسەڵاتدارانی هەرێمی کوردستانی عێراق
سروە عەبدولواحید، سەرۆکی فراکسیۆنی بزووتنەوەی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق، بە توندی ڕەخنەی لە کردەوەی دەسەڵاتدارانی هەرێمی کوردستانی عێراق گرت و ئەوانی تاوانبار کرد بە ناکارامەیی لە حوکمڕانی و گەندەڵی و بێبایەخکردنی کەرامەتی مرۆڤی