ڕووداوەکانی جیهان لەسەد چرکەدا 06-06-2025/ گورزێکی دیکەی بەرخۆدانی فەلەستین لە زایۆنیستەکان
کاتی بڵاوبوونەوە: 13:30
1-
گورزێکی دیکەی بەرخۆدانی فەلەستین لە زایۆنیستەکان
گوردانەکانی شەهید عیزددین قەسام، باڵی سەربازیی بزووتنەوەی حەماس، ڕایگەیاند لە بۆسەیەکی ورد لە ڕۆژهەڵاتی جەبالیە، ژمارەیەک سەربازی زایۆنیستی کوژران و بریندار بوون
2-
نوێژی جەژنی قوربان لە مزگەوتی ئەقسا
سەرەڕای ئەوەی ڕژێمی زایۆنی ڕێگری لە موسڵمانان کرد بۆ چوونە ناو مزگەوتی ئەقسا، بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی بە دەیان هەزار فەلەستینی نوێژی جەژنی قوربانیان لە جادەی موجاهیدی مزگەوتی ئەقسا بەرپا کرد
3-
ڕەخنەی گوتێرێش لە درێژەی تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنی
ئەنتۆنیۆ گۆتێرێش سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕەخنەی لە کۆمەڵکوژی فریاگوزارانی نەتەوە یەکگرتووەکان لە غەززە لە لایەن ڕژێمی زایۆنیەوە گرت و وتی: لە هەر ٥٠ کارمەندی ئانڕوا لە غەززە یەکێکیان گیانی لەدەس داوە
4-
ئەلمەشات: بەرخۆدان بەردەوامە تا ڕزگارکردنی غەززە
مەهدی ئەلمەشات، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسیی یەمەن لە پەیامێکدا جەختی لەسەر پێویستی درێژەدان بە خۆڕاگری تا کۆتایی دەستدرێژیی ڕژێمی زایۆنی و هەڵگرتنی گەمارۆی سەر غەززە کردەوە
5-
ئاشکراکردنی ئیلان ماسک سەبارەت بە ترەمپ
ئیلان ماسک، ڕاوێژکاری پێشووی ترەمپ ڕایگەیاند کە ئەگەر هەوڵەکانی نەبوایە، ترەمپ نەدەبووە سەرۆکی ئەمریکا، هەروەها ئاشکرای کرد کە ترەمپ لە دۆسیەی بەناوبانگی جێفری ئیپستین دەستی هەبووە لە دەستدرێژی جینسی بۆ سەر منداڵان
6-
وشداری وەزارەتی نەوتی عێراق بە هەولێر
وەزارەتی نەوتی عێراق، وێڕای هۆشداریدان لە سیاسەتە نەوتییەکانی هەولێر، جەختی لەوە کردەوە کە بەردەوامی نەدانی نەوتی دەرهێنراو لە هەرێمی کوردستانی عێراق بۆ حکوومەتی فیدراڵی، دەبێتە هۆی زیانێکی دارایی گەورە بۆ عێراق