ڕووداوەکانی جیهان لەسەد چرکەدا 06-06-2025/ وشداری توندی عەراقچی بە ترۆیکای ئەوروپی
کاتی بڵاوبوونەوە: 16:30
1-
وشداری توندی عەراقچی بە ترۆیکای ئەوروپی
وەزیری دەرەوەی ئێران وشدار بە هەر سێ وڵاتی وڵاتی ئه وروپی "فه ڕه نسا، ئینگلیز و ئه ڵمانیا" دا و جه ختی کرد: ئێران به توندی وەڵامی هەر جۆرە پێشێلکارییه کی مافەکانی ده داته وه
2-
ئێران دەستدرێژی زایۆنیستەکان بۆسەر لوبنانی شەرمەزار کرد
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران،ئەمڕۆ هەینی، دەسدرێژی شەوی ڕابردووی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر ناوچە نیشتەجێبووەکانی باشووری لوبنانی شەرمەزار کرد
3-
ئیرەوانی: تۆمەتەکانی ئەمریکا دژی ئێران بێ بنەمان
باڵوێزی ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکان لە نامەیەکدا بۆ سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان و سەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایش، تۆمەتەکانی ئەمریکای لە دژی ئێران لە کۆبوونەوەی ٩٩٢٩ی ئەنجوومەنی ئاسایش بە بێ بنەما زانی
4-
کوژران و بریندار بوونی 7 سەربازی زایۆنی
میدیاکان هەواڵی کوژرانی لانیکەم پێنج سەربازی زایۆنی و برینداربوونی لانیکەم دوو سەربازی دیکەیان لە بۆسەیەکی سەرکەوتووانەی هێزەکانی خۆڕاگری فەلەستین لە خان یونس بڵاوکردەوە
5-
لە سێ مانگی ڕابردوودا زیاتر لە ٦٤٠هەزار فەلەستینی ئاوارە بوون
وتەبێژی نەتەوە یەکگرتووەکان بە پشتبەستن بە ڕاپۆرتی نووسینگەی هەماهەنگی کاروباری مڕۆڤ دۆستانە ڕایگەیاند: لە ماوەی سێ مانگی ڕابردوودا زیاتر لە ٦٤٠ هەزار فەلەستینی لە کەرتی غەززە ئاوارە بوونە
6-
پەرلەمانی تورکیا دوای هەڵوەشاندنەوەی پەکەکە دەبێت هەوڵی خۆی بدات
سەرۆکی مەهەپە لە تورکیا ڕایگەیاند، دوای جەژنی قوربان و دوای هەڵوەشاندنەوەی یەکجاری پەکەکە، دەبێت پەرلەمان هەوڵەکانی بۆ داڕشتنی دەستووری نوێی تورکیا بخاتەگەڕ