ڕووداوەکانی جیهان لەسەد چرکەدا 07-06-2025/ گروسی: ئێران خاوەنی چەکی ئەتۆمی نییە
کاتی بڵاوبوونەوە: 16:30
1-
گروسی: ئێران خاوەنی چەکی ئەتۆمی نییە
ڕافائیل گرۆسی، بەڕێوەبەری گشتی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی به ڕاگەیاندنی ئەوەی کە ئێران خاوەنی چەکی ئەتۆمی نییە پشتیوانی خۆی لە پرۆسەی دانوستانەکانی ئێران و ئەمریکا دەربڕی
2-
زەبری خۆڕاگری فەلەستین لەسوپای تیرۆر
گوردانی موجاهدینی فەلەستین، هێرشی بە هاوەنی بۆ سەر شوێنی کۆبوونەوەی هێزەکانی داگیرکەر لە ڕۆژهەڵاتی شوجاعییە لە باکووری نەوار ڕاگەیاند کە بە هۆیەوە ٥ سەربازی زایۆنی کوژران و ١٢ سەربازی دیکەش بریندار بوون
3-
ناتانیاهۆ هەمیشە درۆ دەکات
بن کاسپیت ڕۆژنامەنووسی بەناوبانگی زایۆنیستی ڕەخنەی لە سیاسەتەکانی ناتانیاهۆ گرت و جەختی لەوە کردەوە کە سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل بەردەوام درۆ دەکات
4-
بەرزنرخاندنی هەڵوێستی ئەرتەشی لوبنان
ئیهاب حەمادە نوێنەری باڵای فراکسیۆنی وەفاداری بە خۆڕاگری لە پەرلەمانی لوبنان هەڵوێستی سوپای لوبنانی لە دژی دەستدرێژیی ڕژێمی زایۆنی بەرز نرخاند
5-
داخوازیی حەکیم لە ئومەتی ئیسلامی بۆ پشتیوانی لە فەلەستین
سەید عەمار حەکیم، سەرۆکی ڕەوتی حیکمەتی نیشتمانیی ئێراق، داوای لە ئومەتی ئیسلامی کرد هەڵوێستی یەکگرتوو لە دژی دەستدرێژی ڕژێمی زایۆنی لە غەززە بگرنە بەر
6-
مانگرتنی پزیشکان لە هەرێمی کوردستان
پزیشکانی ڕاهێنراو لە هەولێر و سۆران بەردەوام بوون لە مانگرتنەکەیان بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر بەو بارودۆخە سەختەی کە بەهۆی دواکەوتنی دامەزراندنی پزیشکانی تازە کار و جێبەجێنەکردنی داواکارییەکانیانەوە دروست بووە.