ڕووداوەکانی جیهان لەسەد چرکەدا 07-06-2025/ حەماس: بواربۆ ئاگربڕخۆش نییە
کاتی بڵاوبوونەوە: 13:30
1-
حەماس: بواربۆ ئاگربڕخۆش نییە
محەممەد نەزال، لە بەرپرسانی بزووتنەوەی حەماس ڕایگەیاند کە زایۆنیستەکان بە پشتیوانی ئەمریکا لە پڕۆسەی دانوستانەکانی ئاگربەستدا ئێمە فریودەدەن و وتی: جارێ دۆخەکە بۆ ئاگربەست ئامادە نیە و حەماس پشت بە توانایی و هێزمەندی خۆی دەبەستێت
2-
دانپێدانان بە شکستی سوپای تیرۆر لە خان یونس
وتەبێژی سوپای داگیرکەری زایۆنی دانی بەوەدانا کە لە خان یونس چوار سەرباز کوژراون و پێنج سەربازی زایۆنیستی بریندار بوون و وتی: ئێمە لە ئۆپەراسیۆنەکەی خان یونس پەند وەردەگرین.
3-
سیستەمی تەندروستی غەززە لە سەرووبەندی داڕماندایە
تێدرۆس ئادهانۆم، بەڕێوەبەری گشتیی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی هۆشداری لە داڕمانی بە تەواوەتی سیستەمی چاودێری تەندروستی غەززە و وتی: بارودۆخی کەرتی غەززە زۆر کارەساتبارە
4-
هەوڵی زایۆنیستەکان بۆ درێژەی شەڕ لە لوبنان
جۆرج قەرداحی، وەزیری ڕاگەیاندنی لوبنان وتی ئامانجی ڕژێمی زایۆنیستی لە پەلامارەکانی ئەم دواییەی بۆ سەر لوبنان، ڕاگرتنی لوبنان لە دۆخی شەڕ و ناسەقامگیرییە.
5-
ئامادەیی یەمەن بۆ ئاڵوگۆڕی زیندانییەکان لەگەڵ عەرەبستان
عەبدولقادر مورتەزا، سەرۆکی لێژنەی کاروباری زیندانیانی حکوومەتی یەمەن شەوی هەینی ڕایگەیاند، ئامادەین ئاڵوگۆڕی زیندانییەکان لەگەڵ عەرەبستان ئەنجام بدەین
6-
جەختی تورکیا لەسەرهاوکاری سەربازی لەگەڵ سوریا
یاشار گولەر، وەزیری بەرگری تورکیا، بە ڕاگەیاندنی ئامادەبوونی ٢٠ هەزار سەربازی تورکیا لەناو خاکی سوریا، بانگەشەی ئەوەی کرد کە ئەو سەربازانە لە سوریا جێگیر بوون لە پێناو هاوکاری سەربازی نێوان ئەنقەرە و دیمەشقە
7-
توندبوونەوەی پەلامارەکانی ڕووسیا بۆ سەرئۆکرانیا
بەگوێرەی ڕاپۆرتە میدیاییەکان، ڕووسیا جارێکی دیکە بە مووشەکی کروز وهایپەرسۆنیکی کینژاڵ و ژمارەیەکی زۆر فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، کیێڤ و چەند پارێزگایەکی دیکەی ئۆکرانیای کردە ئامانج