حوزه‌یران 07, 2025 08:20 UTC

کاتی بڵاوبوونەوە: 11:30

1-

عێراقچی: عومان کات وشوێنی دانوستانەکان دیاری دەکات

وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: پێشنیارێکی ئەمریکا بۆ دانوستان  له لایەن عومانەوه  بە ئێمە گەیشتووە، ئێمه  وەڵامی پێویست دەدەینەوە، عومانیش کات و شوێنی خولی داهاتووی دانوستانەکان  دیاری ده کات

 

2-

درێژەی تاوانەکانی سوپای تیرۆر لە غەززە

لە ەلاماری ئاسمانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر خێمەکانی پەنابەران لە باشووری کەرتی غەززە، دەیان فەلەستینی شەهید بوون و زیاتر لە ٤٠ کەسیش بریندار بوون

 

3- 

قەسام  تۆڵەی فەلەستینییەکان دەکاتەوە

سامی ئەبو زوهری،  لە ڕێبەرانی حەماس جەختی لەوە کردەوە کە ئۆپەراسیۆنەکانی ئەم دواییەی  گوردانەکانی قەسام دژی سوپای تیرۆر لە کەرتی غەززە وەڵامێکی سروشتییە بۆ تاوانە بەردەوامەکانی داگیرکەران 

 

4- 

توڕەیی جیهان لە کوشتنی منداڵان لە غەززە

کازم ئەبو خەڵەف، وتەبێژی یونیسێف لە فەلەستین، ڕایگەیاند کە ٥٠ هەزار منداڵ لە غەززە کوژراون یان بریندار بوون و وتی: کوشتنی منداڵی بێتاوان و ئەوەی لە غەززە ڕوودەدات توڕەیی جیهانی وروژاندووە

 

  5- 

هۆشداری ئەبوعوبەیدە بە ڕژێمی زایۆنیستی

  ئەبو عوبەیدە، وتەبێژی گوردانەکانی قەسام، هۆشداری دایە زایۆنیستەکان و وتی: زایۆنیستەکان تەنیا دوو ڕێگایان هەیە؛ یان سەرکردەکانیان ناچار دەکەن شەڕەکە بوەستێنن یان تابوتێکی زیاتر بۆ سەربازەکانیان هەڵبژێرن 

 

6- 

هاویشتنی مووشەک لە یەمەنەوە بەرەو فەلەستینی داگیرکراو 

سەرتیپ یەحیا سەریع، وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن ڕایگەیاند  بە مووشەک ناوەندێکی گرنگی ڕژێمی زایۆنی لە ناوچە داگیرکراوەکانی کردۆتە ئامانج

 

7- 

دەستگیرکردنی حەوت ئەندامی داعش لە ڕەقە

هێزە ئەمنییەکانی سەر بە کوردەکانی سووریا، ڕایانگەیاند کە حەوت تیرۆریستی داعش لە میانەی ئۆپەراسیۆنەکانیان لە شاری ڕەقە دەستگیر کراون