ڕووداوەکانی جیهان لەسەد چرکەدا 08-06-2025/ هەڵمەتی سەرایا ئەلقودس دژی هێزەکانی ئیسراییل
کاتی بڵاوبوونەوە: 11:30
1
هەڵمەتی سەرایا ئەلقودس دژی هێزەکانی ئیسراییل
دوابەدوای تێکهەڵچوونی تووند لە کەرتی غەززە، باڵی سەربازیی بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامی ڕایگەیاند کە بە ڕێکخستنی چەن بۆسەیەک، هێرشیان کردۆتەسەر چەند سەرباز و کەرەستەی سوپای ڕژیمی داگیرکەر لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی کەرتی غەززەدا
2
تەشەنەی پەلامارەکانی ئیسراییل بۆ سەر قونەیترە و دەرعا لە باشووری سوریا
جموجۆڵی مەیدانیی هێزەکانی ئیسراییل لە یەکەم ڕۆژەکانی مانگی ژوەنەوە لە ناوچەگەلێکی وەک دوو پارێزگای قونەیترە و دەرعا زیاتر بووە، ئەمەش لە کاتێکدایە کە لە سای بێدەنگی فەرمی، گرژییەکان بەدرێژایی ئەو کەرتە سنوورییە، دوای ئەوەی تەقە لە بەرزاییەکانی جۆلانی داگیرکراوی سوریا لە پەراوێزی ڕۆژاوای دەرعا کرا، تەشەنەی سەندووە.
3
جینۆسایدی زایۆنییەکان لە مێژوودا بێوێنەیە
ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەی نوجەبای عێراق، لە کاردانەوە بە تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنی لە غەززە، پێیداگرت لەسەر ئەوەی کە جینۆسایدی زایۆنییەکان لە مێژوودا لەوێنەی نییە، لە کاتێکدا جیهان تەسلیم بووە و بێدەربەستانە چاو لەم کارەساتە دەکات.
4
بایکۆتی نوێ نیشانەی دوژمنایەتیی ئەمریکایە بەرامبەر بە ئێران
ئیسماعیل بەقایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، سەپاندنی سزای نوێ لەلایەن وەزارەتی خەزێنەداری ئەمریکاوە دژ بە چەن کەسی حەقیقی و حقوقیی ئێرانی و بیانی بە بیانووی هاوکاری لەگەڵ ئێران لە بواری بازرگانی و بانکی، بە تووندی ئیدانە کرد.
5
قەیس خەزعەلی: زۆرێک لە بەرپرسانی هەرێم باوەڕیان بە عێراقێکی یەکگرتوو نییە
قەیس خەزعەلی ئەمینداری گشتی عەسائیب ئەهلی حەق ڕەخنەی لە ڕێبەرانی هەرێمی کوردستان گرت و ڕایگەیاند، زۆرێک لە بەرپرسانی هەرێم باوەڕیان بە عێراقێکی یەکگرتوو نییە و ئەم بابەتە سەرچاوەی زۆرێک لە کێشەکانی نێوان بەغدا و هەولێرە.