ڕووداوەکانی جیهان لەسەد چرکەدا 08-06-2025/ خۆپیشاندانی زایۆنییەکان بۆ ڕاگرتنی شەڕ و جێبەجێکرانی مامەڵەی دیلبەدیل
کاتی بڵاوبوونەوە: 16:30
1
خۆپیشاندانی زایۆنییەکان بۆ ڕاگرتنی شەڕ و جێبەجێکرانی مامەڵەی دیلبەدیل
شەوی ڕابردوو هەزاران شارۆچکەنشینی زایۆنی بە بەڕێوەبردنی خۆپیشاندان لە مەیدانێکدا لە تێلاڤیڤ خوازیاری کۆتایی هاتنی شەڕ و جێبەجێکرانی ڕێککەوتنی مامەڵەی دیلبەدیل بوون.
2
زەبری هەواڵگریی ئێران لە ئیسراییل زیاتر بووە
سەرباری بێدەنگەکردنی کاربەدەستانی زایۆنی سەبارەت بەو زەبرە هەواڵگرییەی ئێران لە ڕژێمی زایۆنی داوە، مێدیاکانی ئەم ڕژێمە وشداریان داوە لەحاند زیاتر بوونی سیخوڕی کردنی ئیسراییلییەکان بۆ ئێران.
3
قاڵیباف: ڕێکەوتنی یەکلایەنە قبووڵکراو نییە
"محمد باقر قاڵیباف" ئەمڕۆ لە لێدوانێکدا ئاماژەی دایە دەقی نامەکەی ترەمپ بە ئێران و وتی: لە پلانەکەی ئەمریکادا تەنانەت ئاماژەیەکیش نەکراوە بە هەڵگیرانی بایکۆتەکان، هیچ عەقڵ و ئاوازێک ناچێتە ژێرباری ڕێککەوتنێکی یەکلایەنەی داسەپێندراو، بەبێ هەڵگیرانی بایکۆتەکانیش.
4
پێداگریی دەم پارتی و مەهەپە لەسەر بەردەوامبوونی پرۆسەی ئاشتی
لە سەردانی جەژنانەی نێوان دەم پارتی و پارتی بزووتنەوەی نیشتمانی "مەهەپە"، کار بە دەستانی دوو پارت بە ڕوانگەی جیاوازەوە پەیامگەلێکیان سەبارەت بە ئاشتی و داهاتووی سیاسی تورکیا ئاڵوێرکرد. لەم وتوێژانە جەخت کرایەوە لەسەر کۆتایی هاتنی توندوتیژی و دەستپێکرانی قۆناغێکی تازەی وتووێژی نێوان پارتەکان، هەروەها دەوری گرینگ و سەرەکی پەرلەمان وەکوو مەکۆیەک بۆ چارەسەرکردنی قەیرانەکان.
5
نیشانەکانی چوونەدەری خێرای ئەمریکا لە باکووری سوریا
شەپۆلی تازەی بڕیارەکان پیشان دەدات کە کۆتایی هاتنی ماوەی مانەوەی هێزی ئەمریکایی لە سووریا نزیک بۆتەوە و ڕەنگە زووتر لەوەی چاوەڕوان دەکرا کۆتایی بێت. دۆناڵد ترەمپ بە بەستێن خۆشکردن بۆ چوونە دەری هێزەکانی ئەمریکا بەنیازە تا کریسمەسی داهاتوو هێزی ئەمریکایی بە تەواوەتی لە سوریا بباتە دەرەوە.