ڕووداوەکانی جیهان لەسەد چرکەدا 09-06-2025/ عەراقچی: وەڵامی پێشنیارەکەی ئەمریکا دەدرێتەوە
کاتی بڵاوبوونەوە: 11:30
1
عەراقچی: وەڵامی پێشنیارەکەی ئەمریکا دەدرێتەوە
سەید عەباس عەراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران بە جەخت کردنەوە لەسەر مافی ئێران بۆ کەڵک وەرگرتن لە وزەی ئاشتیخوانەی ئەتۆمی ڕایگەیاند، بەم نزیکانە وەڵامێکی گونجاو بە پێشنیارەکەی ئەمریکا دەدرێتەوە
2-
درێژەی تاوانەکانی سوپای تیرۆر لە غەززە
فڕۆکە شەڕکەرەکانی ڕژێمی زایۆنی لە درێژەی تاوانەکانیان لە غەززە دوو قوتابخانەیان بۆردومان کرد کە تێیدا دەیان فەلەستینی شەهید یان بریندار بوون
3-
دەستگیرکردنی موسافیرانی کەشتی مادلین لەلایەن ڕژێمی زایۆنیستیەوە
کەشتیی مادلین کە بۆ شکاندنی گەمارۆی غەززە لە ئیتالیا بەڕێکەوتبوو، لەلایەن سوپای زایۆنیستەوە دەستی بەسەردا گیرا و ١٢ سەرنشینەکەی کە نوێنەرێکی فەلەستینیشی تێیدا بوو ، لێیاندرا و دەستبەسەر کران.
4-
نەبوونی کەرەستەی پزیشکی و دەرمان لە غەززە
ڕێکخەری کاروباری پزیشکانی بێ سنوور لە کەرتی غەززە ڕایگەیاند: ئیتر کەرەستەی پزیشکی و دەرمانی پێویست بۆ چارەسەری بریندار و نەخۆش نەماوە و قەیرانەکە توندتر بووە.
5-
پەلاماری بە خۆفڕی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر دەڤەری دیمەشق
لە پەلاماری فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ڕژێمی زایۆنی،بۆ سەر ئۆتۆمبێلێکی ناسەربازی لە نزیک ناوچەکانی باشووری ڕۆژئاوای دیمەشق چەن کەس بریندار بوون
6-
خۆپیشاندانەکانی دژ بە ناتانیاهۆ لە تەلئەبیب
شاروچکە نشینانی زایۆنیستی بۆ جارێکی دیکە خۆپیشاندانی دژ بە نەتانیاهۆیان لە تەلئەبیب بەڕێوە برد و خوازیاری ئاگربەست لە غەززە و ئاڵوگۆڕی گیراوەکان بوون.
7-
سەندرز: ئەمریکا بەرەو دیکتاتۆریەت هەنگاو دەنێت
بێرنی ساندرز، سیناتۆری ئەمریکی، لە کاردانەوە بە بڕیارەکەی ترەمپ بۆ بەکارهێنانی گاردی نیشتمانی بۆ سەرکوتکردنی خۆپیشاندەران، ڕایگەیاند، ئەم بڕیارە نیشانەی چوونە ناوەوەی ئەمریکا بۆ ناو پێکهاتەیەکی سیاسی دیکتاتۆریە.