حوزه‌یران 09, 2025 10:25 UTC

کاتی بڵاوبوونەوە: 13:30

1

سووتەمەنی ئەتۆمی پێویستی بە چالاکیی ئەتۆمی هەیە

سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی ئێران وتی: پڕۆسەی  چالاکی  ئەتۆمی لە پیتاندنەوە دەست پێدەکات، بۆیە ئێرانیش پێویستی بە سووتەمەنی ئەتۆمی هەیە بۆچالاکیەکانی   لێکۆڵینەوە، پزیشکی، کشتوکاڵی و  بەرهەمهێنانی کارەبا

 

2- 

وەڵامی حەماس بەهەڕەشەی داگیرکەران لە دژی "مادلین"

 باسم نەعیم، یەکێک لە بەرپرسانی  بزووتنەوەی حەماس، سەبارەت بە هەڕەشەکانی داگیرکەران دژی کەشتیی "مادلین"   گوتی: ئەو هەڕەشەیانە ئیرادەی خەڵکی ئازادی جیهان ناشکێنێ

 

 3- 

سیستەمی تەندروستی غەززە ڕوولە داڕمانە

 کۆمیتەی نێودەوڵەتیی خاچی سوور هۆشداری دا کە سیستەمی تەندروستی و چاودێری تەندروستی لە غەززە  ڕوولە داڕمانە   4- پابەندبوونی سەنعا بە درێژەی ئۆپراسیۆنەکانی دژ بە ڕژێمی زایۆنیستی 

 

4-

پابەندبوونی سەنعا بە ئۆپراسیۆنەکانی دژ بە ڕژیمی زایۆنی

  جەلال ڕوەیشان، جێگری سەرۆک وەزیرانی یەمەن بۆ کاروباری بەرگری و ئەمنیەتی یەمەن جەختی کرد کە حکوومەتی سەنعا  پابەند بووە بە درێژەدان بە ئۆپراسیۆنە سەربازییەکانی دژ بە ڕژێمی زایۆنیستی

 

5-

زەبری خۆڕاگری فەلەستین لە سوپای تیرۆر

میدیاکان  بەڕاگەیندرانی ئەوەی کە لە  ڕووداوێکی ئاسایشی  بۆ سەربازانی زایۆنی لە ڕۆژهەڵاتی غەززە چەن سەربازی دیکەی  زایونی  کوژران یان برینداربوون  و ژمارەی کوژراوانی سەربازانی زایۆنییش گەیشتە  بۆ ٨٦٦ سەرباز

 

6- 

درێژەی جەنایەتەکان لە عەفرین و منبج 

هێزەکانی سەر بە تورکیا لە ناوخۆی سوریا لە پەلامارەکانیاندا بۆ سەر عەفرین و مەنبەج، موڵک و ماڵی خەڵکیان تاڵان و وێران کرد

 

7-  

تێکهەڵچوونی ناڕازیان لە گەڵ پولیسی لوس ئەنجلس

لە  حاڵێکدا کە  ترەمپ بەردەوامە لە پەلامارەکانی  بۆ سەر کۆچبەران لە کالیفۆرنیا، سەدان خۆپیشاندەر بۆ سێیەم ڕۆژی لەسەریەک لە لۆس ئەنجلۆس لەگەڵ پۆلیس تێکهەڵچوون و بە دەیان ئۆتۆمبێلی پۆلیسیان ئاگر تێبەردا