حوزه‌یران 09, 2025 13:15 UTC

کاتی بڵاوبوونەوە: 16:30

1-  

وەڵامی ئێران بۆ ئەمریکا لۆژیکانەیە

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند: ئێمە لە ڕێگەی عومانەوە پێشنیارەکەمان دەخەینەڕوو و پلانەکەمان مەعقول و هاوسەنگ و لۆژیکانەیە و بە بەرپرسانی ئەمەریکا دەڵێن کە ئەم پلانە بە نرخ بزانن.

 

2- 

جەختی ویلایەتی لەسەرهێزمەندیی ئێران

عەلی ئەکبەرویلایەتی، ڕاوێژکاری ڕێبەری شۆڕش ڕایگەیاند: ئێران لە دوای ئیسلامەوە ئەوەندە بەهێز و سەربەخۆ و کاریگەر نەبووە و ئێران لە ناوەندی دیسیپلین و نەزمی نوێی جیهانیدایە.

 

3- 

جەختی عامری لەسەربەرگری لە  عێراق

 هادی عامری ئەمینداری گشتی ڕێکخراوی بەدر جەختی لە گرنگی پاراستنی سیستمی سیاسی عێراق کرد لەدوای ڕووخانی ڕژێمی بەعسی سەدام و ڕایگەیاند، ڕێگە نادەین سیستمی سیاسی عێراق بکەوێتە مەترسییەوە.

 

4- 
 

پەرەی نائەمنی لە سوریا

بەپێی هەواڵی میدیاکان، بەهۆی خراپ بەڕێوەبردنی حکومەتی کاتیی  جۆلانی لە سوریا، توندوتیژی تائیفی و تێکهەڵچوونی چەکدارانە  لە سەرانسەری سوریادا پەرەی سەندووە

 

 5- 

ئیدانەکردنی دەستبەسەرداگرتنی کەشتیی مادلین

  وەزارەتی دەرەوەی تورکیا دەست بەسەرداگرتنی کەشتی مادلین  لەلایەن ئەو ڕژێمی زایۆنیستی بە پێشێلکارییەکی ئاشکرای یاسا نێودەوڵەتییەکان زانی و شەرمەزاری کرد

 

6- 

نائومێدی خەڵک لە ئەگەری دابەزینی هەڵاوسان لە تورکیا

ڕاپرسییە مەیدانییەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە دوای زیادبوونی گرژییە سیاسییەکان لە تورکیا، هیوای هاووڵاتیان و چالاکانی بازاڕ بە ئەگەری کەمکردنەوەی ڕێژەی هەڵاوسان بە شێوەیەکی بەرچاو کەمیکردووە.