حوزه‌یران 10, 2025 08:21 UTC

کاتی بڵاوبوونەوە: 11:30

1

رەخنەی عەلی حەمە ساڵح لە بەرپرسانی هەرێم

 عەلی حەمە ساڵح روو لە بەرپرسانی هەرێم: ٣٣ ساڵە دەسەڵاتتان بەدەستەوەیە بەڵام خەڵکتان برسی کردووە و موچەی مانگێکتان بۆ نادرێ.

 

٢

پەلاماری رژێمی زایۆنیی بۆسەر یەمەن

 رژێمی زایۆنیی کۆمەڵێک هێرشی کردۆتە سەر حودەیدە لە یەمەن و ئەو پەلامارانەش لەکاردانەوە بە پاڵپشتی ئەووڵاتە لە غەزە هاتۆتە ئاراوە.

 

٣

بەیاننامەی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی ئێران

 ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی ئێران لەبارەی بەڵگە هەواڵگرییە نهێنییەکانی رژێمی زایۆنیی کە هێندراونەتە ئێران رایگەیاند: لەئەنجامی خەبات و تێکۆشانی چەن مانگەی سەربازانی بێناوونیشانی حەزرەتی ئیمامی مەهدی و بەپێی هەڵمەتێکی چەتوونی هەواڵگری، سەرجەم بەڵگە و زانیارییەکانی دەزگەی هەواڵگری رژێمی زایۆنیی لەپێناو کاردانەوە بەرامبەربە ئەگەریی هەرچەشنە شەڕاشۆییەکی ئەورژێمە، لەبەردەستی هێزەکانی ئێران دایە.

 

٤

١٠٠ رۆژە خانمێکی ئێرانی لەفەڕانسا دەسبەسەرە

 مەهدییە ئیسفەندیاری سێ مانگ زیاترە لە فەڕانسا گیراوە، تۆمەتەکەشی پاڵپشتی لە فەلەستین و پڕۆتێستۆکردنی جینۆسایدی خەڵکی غەزە بەدەس رژێمی زایۆنییە.

 

٥

 

ناڕەزایەتی بەرامبەربە سیاسەتەکانی ترامپ 

ناڕەزایەتی بەرامبەربە سیاسەتەکانی ترامپ بەدژی پەنابەران و کۆچبەران بەردەوامە و تێکهەڵچوونی نێوان هێزەکانی پۆلیس و ناڕازیان بۆتە هۆی ئەوەی کە زەرەروزیانی زۆر لەدارایی گشتیی بکەوێت.

 

٦

 

ترسی ناتۆ لە رووسیا

 سکرتێری گشتی ناتۆ لەمەڕ هەوڵی بێوچانی رووسیا بۆ بەرهەمهێنانی چەکوچۆڵ وشداری دا و رایگەیاند ئەوەی ناتۆ بەساڵیک سازی دەکا مۆسکۆ بە سە مانگ بەرهەمی دێنێ.

 

٧

مەسقەت یەکشەممە دەبێتە میوانداری ئێران و ئەمریکا

 گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئیران : خولی داهاتووی دانوستانی ناراستەوخۆی ئێران و ئەمریکا رۆژی یەکشەممە لە مەسقەت بەڕێوەدەچێت.