ڕووداوەکانی جیهان لەسەد چرکەدا 10-06-2025/ د. لهتیف ڕهشید: عێراق ڕوبهڕوی ئاستەنگی گهوره دهبێتهوه
کاتی بڵاوبوونەوە: 13:30
01
د. لهتیف ڕهشید: عێراق ڕوبهڕوی ئاستەنگی گهوره دهبێتهوه
سهرۆک کۆماری عێراق لە کۆنگرەی نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ ئۆقیانوسەکان ڕایگهیاند عێراق ڕوبهڕوی ئاستەنگی گهوره دهبێتهوه بەهۆی کەمبونەوەی ئاوی هەردو ڕوباری دیجله و فورات
02
جاڕنامەی هەڕەشە لە عەلەوییەکانی سوریا
میلیشیاکانی حکومەتی تازەی سوریا جاڕنامەی کوشتوبڕی عەلەوییەکان لە حومس بڵاودەکەنەوە و رایانگەیاندووە لە نێوان چۆڵکردنی ماڵەکانیان یان کوژران، دەبێ یەکیان هەڵبژێرن
03
تاوانی تازەی زایۆنیستەکان
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چەکدارانی رژێمی زایۆنیی تەقەیان لەو فەلەستینیانە کرد کە سەرەیان بۆ وەرگرتنی خۆراک گرتبوو، کە بەهۆیەوە ٥ کەس شەهید و ١٠٠ کەسیش بریندار بوون
04
جینۆساید لە غەزە لەمێژوودا بێوێنەیە
ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەی نوجەبای عێراق : جینۆساید لە غەزە لەمێژوودا بێوێنەیە و مخابن جیهان لەبەرامبەر ئەو تاوانە مەزنەی زایۆنیستەکان، بێدەنگ و بێدەروەستە
05
بەیاننامەی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی ئێران
ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی ئێران لەبارەی بەڵگە هەواڵگرییە نهێنییەکانی رژێمی زایۆنیی کە هێندراونەتە ئێران رایگەیاند لەئەنجامی خەبات و تێکۆشانی چەن مانگەی سەربازانی بێناوونیشانی حەزرەتی ئیمامی مەهدی و بەپێی هەڵمەتێکی چەتوونی هەواڵگری، سەرجەم بەڵگە و زانیارییەکانی دەزگەی هەواڵگری رژێمی زایۆنیی لەپێناو کاردانەوە بەرامبەربە ئەگەریی هەرچەشنە شەڕاشۆییەکی ئەورژێمە، لەبەردەستی هێزەکانی ئێران دایە
06
ناڕەزایەتی لە لۆسانجلێس گەیشتە تەکساس
ناڕەزایەتییە بەربڵاوەکان بەرامبەربە سیاسەتی ترامپ دژبەکۆچبەران ، کە لە لۆسانجلێس سەری هەڵدابوو ئێستا گەیشتۆتە داڵاس و ئاستین لە ویلایەتی تەکساس
07
٢٠٠ درۆنی روسیا هێرشیان کردەسەر کیێڤ
هێزە چەکدارەکانی رووسیا بە یارمەتی ٢٠٠ درۆن ، دامەزراوە ستراتیژییەکان لەوانە کارگەی ئاڕتیۆم لە سەنتەری کیێڤیان بە موشەک و درۆن پێکاوە