ڕووداوەکانی جیهان لەسەد چرکەدا 10-06-2025/ رەخنەی عەلی حەمە ساڵح لە بەرپرسانی هەرێم
کاتی بڵاوبوونەوە: 16:30
١
رەخنەی عەلی حەمە ساڵح لە بەرپرسانی هەرێم
عەلی حەمە ساڵح روو لە بەرپرسانی هەرێم: ٣٣ ساڵە دەسەڵاتتان بەدەستەوەیە بەڵام خەڵکتان برسی کردووە و موچەی مانگێکتان بۆ نادرێ
٢
جاڕنامەی هەڕەشە لە عەلەوییەکانی سوریا
میلیشیاکانی حکومەتی تازەی سوریا جاڕنامەی کوشتوبڕی عەلەوییەکان لە حومس بڵاودەکەنەوە و رایانگەیاندووە لە نێوان چۆڵکردنی ماڵەکانیان یان کوژران، دەبێ یەکیان هەڵبژێرن
٣
هێرشی رژێمی زایۆنیی بۆسەر لوبنان
سوپای رژێمی زایۆنیی ئەمڕۆ سێشەممە بەدرۆن هێرشی کردە سەر ناوچەی شەعبا لە باشووری لوبنان و دوو کەسی سڤیلی شەهیدکرد
٤
خۆپیشاندان لەفەڕانسا بەدژی رژێمی زایۆنیی
بۆ پاڵپشتی لە غەزە و شەرمەزارکردنی فڕاندنی کەشتی رزگاریدەری "مادلین" لەلایەن رژێمی زایۆنییەوە ، خۆپیشاندانێکی بەربڵاو لە پاریس بەڕێوەچوو
5
وشداریدانی ئێران
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران وێڕای رەتکردنەوەی تۆمەتەکانی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی رایگەیاند ئێران کاردانەوەی توندی بەرامبەربە هەنگاوی ناقانونی دژبە بەرژەوەندی نیشتمانی خۆی دەبێت
6
گیرانی دەیان کەس لە ئەمریکا
هاوکات لەگەڵ چوارەمین رۆژی ناڕەزایەتی لە ئەمریکا ، بەدەیان کەس گیراون و پۆلیس بۆ بڵاوەپێکردنی ناڕازیان بۆمبی دەنگدەر بەکاردێنێ
7
٢٠٠ درۆنی روسیا هێرشیان کردەسەر کیێڤ
هێزە چەکدارەکانی رووسیا بە یارمەتی ٢٠٠ درۆن ، دامەزراوە ستراتیژییەکان لەوانە کارگەی ئاڕتیۆم لە سەنتەری کیێڤیان بە موشەک و درۆن پێکاوە