ڕووداوەکانی جیهان لەسەد چرکەدا 11-06-2025/ ئەمریکا پێویستە لەوتووێژەکاندا جیدی بێت
کاتی بڵاوبوونەوە: 11:30
1-
ئەمریکا پێویستە لەوتووێژەکاندا جیدی بێت
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران وێڕای باسکردنی تایبەتمەندی وەڵامی ئێران بە پێشنیازی ئەمریکا وتی وەڵامی ئێران بە چەشنێکە کە ئەگەر لایەنی بەرامبەر جیدی بێت ، دەتوانێ ببێتە بنەمایەک بۆ ڕێککەوتن
2-
زیادکرانی موچەی کارمەندان لە هەرێم
حکومەتی عێراق وێڕای باسکردنی ئەوەی کە پارەکە 40% ی گشت داهاتی وڵات ، بۆ موچە تەرخان کراوە ، ڕایگەیاند پشکی هەرێم 10 هەزار میلیار دینار بووە
3-
ڕەخنەی کەمینەکان لە دەستووری نوێی سوریا
سەرۆکی دروزییەکانی سووەیدا وێڕای ڕەخنە لە دەستووری نوێی سوریا ڕایگەیاند دەستووری نوێ، مافی عەلەوی ، دروزی ، کورد و کەمینەکانی دیکە ، گەرەنتی ناکات
4-
درێژەی داگیرکاریی لە سوریا
چەکدارانی ڕژێمی زایۆنیی لە درێژەی داگیرکارییەکان لە سوریادا ، لە گوندی سەمدانییەی ڕۆژئاوای قونەیتەرە ، خاڵێکی کاتیی پشکنینیان داناوە
5-
شەهیدبوونی سەرکردەیەکی فەلەستینی
لەئەنجامی هێرشەکانی سوپای ڕژێمی زایۆنیی بۆسەر لێواری ڕۆژئاوا ، ڕایق عەبدولڕەحمان بشارات ، یەک لە سەرکردەکانی بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامی شەهید و فەلەستینییەکی دیکەش برینداربوو
6-
ترس لە قاتوقڕی لە غەزە
بەرنامەی جیهانیی خۆراک ، پێویستیی یارمەتی ڕۆژانە بۆ غەزەی ، لانیکەم 700 لۆری ڕاگەیاند و وتی لەهەموو ئەو ماوەیەدا ، نەتیا 700 لۆری گەیشتۆتە غەزە و لەوانەیە قاتوقڕی لەغەزە بێتە ئاراوە
7-
هێرشی موشەکی یەمەن
سەرتیپ یەحیا سەریع گوتەبێژی هێزەچەکدارەکانی یەمەن : دوو موشەکی دەنگبڕمان بەسەرکەوتوویی داوە لە فڕۆکەخانەی بن گۆریۆن لە تەلاویو