ڕووداوەکانی جیهان لەسەد چرکەدا 11-06-2025/ میکانیزمی پەلەپیتکە و شوێنهاتەکانیی
کاتی بڵاوبوونەوە: 13:30
1-
میکانیزمی پەلەپیتکە و شوێنهاتەکانیی
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران : جێبەجێکردنی میکانیزمی پەلەپیتکە ، شوێنهاتی نالەباری بۆ ئەوڕوپا و پەیماننامەی نێودەوڵەتی قەدەغەکرانی پەرەدان بە چەکی ئەتۆمیی دەبێت
2-
یاسای تازە لە عێراق
ساڵح سەلمان ، ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیرانی عێراق : لەمانگی داهاتووەوە ، لە فەرمانگە حکومییەکاندا لەوانە فەرمانگەی پەساپۆڕت ، کارتی نیشتمانیی و ئەوانی تر ، تەنیا بە شێوەی ئەلەکتڕۆنی ئاڵووێری ماڵی ئەنجام دەدرێت
3-
دابەزینی ئاستی خۆشەویستیی ئەردۆغان
دەزگەی توێژینەوەی ئاساڵ لە تورکیا: نوێترین ڕاپرسی ئەو دەزگەیە لە 26 پارێزگای ئەووڵاتە دەری دەخات کە ئاستی خۆشەویستیی ئەردۆغان 20% دابەزیوە و خەڵکی تورکیا ، سەرۆک کۆمار بە هۆکاری هەڵاوسان و قەیرانی ئابوری و بشێوییە سیاسییەکانی وڵاتەکەیان دەزانن
4-
درێژەی تاوانکارییەکان لە غەزە
لە ئەنجامی هێرشەکانی ئەمڕۆی ڕژێمی زایۆنیی بۆسەر خێوەتگە و شوێنی کۆبوونەوەی فەلەستینییەکان لە ڕۆژئاوای خان یۆنس ، 10 کەس شەهید و 112 ی دیکەش برینداربوون
5-
داوای وەستاندنی شەڕ لە غەزە
میدیاکانی ڕژێمی زایۆنیی: 41 ئەفسەری یەدەکی سوپای ڕژێمی زایۆنیی ، شەڕی غەزە بە سیاسی ناودەبەن و داوای وەستاندنی خێرای شەڕ لەو کەرتە دەکەن
6-
یەمەن بۆتە خەونی ئاڵۆزیی تەلاویو
مەهدی مەشات سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسی یەمەن : وەڵامی دەستدرێژکارییەکانی ڕژێمی زایۆنیی بۆسەر یەمەن ، ورد ، کاریگەر و چەند ڕەهەندی دەبێت