حوزه‌یران 11, 2025 13:15 UTC

کاتی بڵاوبوونەوە: 16:30

1-

ڕابەری شۆڕش:مەجلیس دەبێ هێمای ئیرادەی نیشتمانیی بێت

حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی ڕابەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئەمڕۆ لە چاوپێکەوتنی پەڕڵەمانتارانی ئێراندا وێڕای تەئکید لەسەر یەکڕیزی نیشتمانیی فەرموی مەجلیس دەبێ هێمای ئیرادەی نیشتمانیی بێت
2-

مانگرتنی کارمەندان لە سلێمانی

لەدوای ئاشکرانەبوونی خشتەی دانی موچە لە هەرێمی کوردستان ، کارمەندانی سلێمانی مانگرتنی خۆیان ڕاگەیاند
3-

تەئکیدلەسەر پێکهاتنی کابینەی نوێ لەهەرێم 

ئەندامانی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان وێڕای تەئکید لەسەر پێکهاتنی کابینەی نوێ لەهەرێم ، داوای دانوستانی هەولێر و بەغدا دەکەن لەپێناو نەهێشتنی ناکۆکی نێوانیان
4-

فواد کاو: ئەنقەرە ئۆجەلانی خاپاندووە

فواد کاو سیاسەتزانی تورکیا وێڕای ئاماژە بە هەڵوەشانەوەی پەکەکە بەدەس ئۆجەلان ڕایگەیاند حکومەتی تورکیا سیاسەتی کات بەفیڕۆدان و فریوی ئۆجەلان و بێدەروەستیی بەرامبەربە پەکەکەی گرتۆتەبەر
5-

زیادبوونی ژوماری شەهیدانی غەزە

ژێدەرە پزیشکییەکان لە غەزە: لەئەنجامی تەقەی چەکدارانی ڕژێمی زایۆنیی ، 25 ئاوارەی فەلەستینی لە سەرەی وەرگرتنی یارمەتیی ، شەهید و بەدەیانی دیکەش برینداربوون
6-

تەئکیدی ڕووسیا لەسەر مافی ئێران

نوێنەری هەمیشەیی ڕووسیا لە نەتەوەیەکگرتووەکان لە ڤیەننا ، ڕایگەیاند ئێران مافی خۆیەتی یۆرانیۆم لەخاکی خۆیدا بپیتێنێ