حوزه‌یران 12, 2025 08:17 UTC

کاتی بڵاوبوونەوە: 11:30

1
وەڵامی ئێران بە تڕۆئیکای ئەوڕوپی

باڵوێزی کۆماری ئیسلامی ئێران لە نەتەوەیەکگرتووەکان لەنامەیەکدا بۆ ئەنجومەنی ئاسایش ، تۆمەتە بێبنەما و سیاسییەکانی تڕۆئیکای ئەوڕوپی بەدژی بەرنامەی ئاشتیانەی ئەتۆمی ئێرانی ڕەت کردەوە
2

دیداری سودانی و شاندی شیعەکانی سووریا

سەرۆک وەزیرانی عێراق لەدیداری شاندی ئیسلامیی شیعەکانی سوریا بەسەرۆکایەتی شێخ ئەدهەم خەتیب ، تەئکیدی کرد لەسەر پاڵپشتی بەغدا لە جێگیربوونی ئاشتی و سەقامگیری  لەسوریادا
3

هەوڵدان بۆ کردنەوەی سنوورەکانی غەزە

گەورە ڕایەدارێکی نەتەوەیەکگرتووەکان: بەمەبەستی ڕێگریکردن لە قاتوقڕی لە غەزە،  دەبێ دەسبەجێ سنوور و تێپەڕگەکانی ئەوکەرتە بکرێنەوە
4

شەهیدبوونی کەسێک لەباشووری لوبنان

وەزارەتی تەندروستی لوبنان: لەئەنجامی هێرشی درۆنیی ڕژێمی زایۆنیی بۆسەر گوندێکی باشووری لوبنان ، کەسێک شەهید و سێی دیش برینداربوون
5

ئەنساڕوڵڵا قەت تەسلیم نابێت

ئەندامێکی مەکتەب سیاسی بزووتنەوەی ئەنساڕوڵڵا: یەمەن قەت لەهەمبەر ڕژێمی زایۆنیدا تەسلیم نابێت و درێژە بە خۆڕاگریی دەدات
6
ڕەخنە لە شەڕخوازییەکانی ناتانیاهۆ

ئیهود ئۆلمێرت سەرۆک وەزیرانی پێشووتری ڕژێمی زایۆنی وێڕای ڕەخنە لە سیاسەتی شەڕخوازانەی ناتانیاهۆ گوتی ناتانیاهۆ بۆ بەرژەوەندی خۆی و مانەوە لەدەسەڵات ، درێژه بە شەڕفرۆشتن دەدات
7

چالاکی ئەتۆمی ئێران ، دژی ئێن پی تی نییە

سێرگێئی ڕیابکۆڤ جێگری وەزیری دەرەوەی ڕووسیا، ئەمریکای بە خەتاباری دۆخی ئێستای دۆسیەی ئەتۆمی ئێران زانی و گوتی چالاکی ئەتۆمی ئێران ، دژی ئێن پی تی نییە