حوزه‌یران 12, 2025 10:15 UTC

کاتی بڵاوبوونەوە: 13:30

1-
ئیسلامی: ڕاپۆڕتی ئاژانس سیاسییە

سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی ئێران: ڕاپۆرتی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی لەبارەی ئێران سیاسییە و بڕیارنامەکانی دژبە ئێران ، دوورن لە لۆژیک و تەکنیک و بنپێکەری مافن
2

بەیاننامەی پاڵپشتی لە ئێران

وڵاتانی 6+1 بریتی لە بلاڕووس ، چین ، کوبا ، نیکاراگۆئا ، ڕووسیا ، بولیوی و وێنێزۆئێلا لەبەیاننامەیەکدا پاڵپشتی خۆیان بۆ هەڵوێستی ئێران لە دانیشتنی ئەنجومەنی بڕیاردەرانی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی ڕاگەیاند
3-

ڕژێمی زایۆنی بنکەی سەربازی لەسوریا سازدەکا

سوپای ڕژێمی زایۆنیی لەناوچەی دارستانی قونەیتەڕەی باشووری سوریا ، هەلی لاوازی و بێدەروەستی دەسەڵاتدارانی دیمەشقی قۆزتۆتەوە و بنکەی سەربازیی ساز دەکا
4-

تەنگژە لەنێوان هێزەکانی جەولانی و هەسەدە

دوابەدوای سەرهەڵدانی تەنگژە لەنێوان هێزەکانی جەولانی و هەسەدە لە پارێزگەکانی ڕەقە و دێرەزور ، حکومەتی کاتیی دیمەشق ژومارێک چەکداری دیکەی ناردە ئەو ناوچانە
5-

ئەمریکییەکان ڕۆژهەڵاتی ناڤین بەجێدێڵن

دۆناڵد ترامپی سەرۆکی ئەمریکا ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی بە مەترسیدار پێناسەکرد و ڕایگەیاند هێزەکان و کارمەندانی خۆمان لەو ناوچەیە دەبەینە دەرێ تا هیچ مەترسییەکیان لەسەر نەبێت
6-

ڕەخنەی ڕووسیا لە ڕۆژئاوا

نوێنەری ڕووسیا لە ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکانی جێگیر لە ڤیەننا وێڕای ئاماژە بە کاری تێکدەرانەی ڕۆژئاوا دژبە ئێران ڕایگەیاند هەوڵدان بۆ تۆمەتبارکردنی تاران لەمەڕ بنپێکردنی ڕێککەوتنی ئەتۆمیی ، چەواشەکردنی ڕاستییەکانە
7-

44 درۆنی ئۆکڕاین ، پێکران

سیستەمی بەرگری ئاسمانی ڕووسیا ، 44 درۆنی هێرشبەری ئۆکڕاینی لەماوەی سێ سەعاتدا خستۆتە خوارەوە