ڕووداوەکانی جیهان لەسەد چرکەدا 12-06-2025/ کاردانەوەی ئێران بە بڕیارنامەی ئەنجومەنی بڕیاردەران
کاتی بڵاوبوونەوە: 16:30
1-
کاردانەوەی ئێران بە بڕیارنامەی ئەنجومەنی بڕیاردەران
وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران و رێکخراوی وزەی ئەتۆمی ئێران، کردەوەی ئەمریکا و سێ وڵاتە ئەوڕوپییەکە، لە پەسەندکردنی بڕیارنامەی دژە ئێرانی لە ئەنجومەنی بڕیاردەران شەرمەزاردەکەن و بەدووری دەزانن لە بنەما مافەوانی و تەکنیکییەکان
2-
کاردانەوەی پڕاتیکی ئێران بە بڕیارنامەی ئەنجومەنی بڕیاردەران
کەماڵوەندی وتەبێژی رێکخراوی وزەی ئەتۆمی ئێران لەکاردانەوە بە بڕیارنامەی دژە ئێرانی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی رایگەیاند قۆناغی سێهەمی پیتاندنی یۆرانیۆم دەخەینە گەڕ و مەکینەکانی نەوەی یەکەم دەگۆڕین بۆ نەوەی شەشەم
3-
پزیشکیان: هیچ دەسەڵاتێک ئێرانی یەکگرتووی پێناوەستێ
سەرۆکی کۆماری ئیسلامی ئێران لە دیداری نوخبەکانی پارێزگای ئیلامدا وتی ئەگەر گشت خەڵکی ئێران بۆ سازکردنی داهاتووی خۆیان هەستنە سەر پێ، هیچ دەسەڵاتێک لە جیهاندا ناتوانێ رێگری لە پێشکەوتنی نەتەوەی ئێران بکات
4-
زیادبوونی ژوماری شەهیدانی غەزە
وەزارەتی تەندروستی فەلەستین: لەدوێنێوە ١٢٣ فەلەستینی دیکە لە ئەنجامی پەلاماردانی غەزە شەهید بوونە و٤٧٤ کەسی دیکەش بریندارن
5-
بەرزبوونەی ئاستی ئابووری نێوان ئێران و عێراق
سەرۆکی یەکێتی هەناردە و هاوردەکارانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند ئێستا ئاستی ئاڵووێری بازرگانی نێوان ئێران و عێراق گەیشتۆتە ٢٠ میلیار دۆلار
6-
دەم پارتی: تورکیا بۆ ئاشتی هیچی نەکردووە
سینان چیفتیۆرەک پەرڵەمانتاری دەم پارتی رایگەیاند تورکیا هیچ هەنگاوێکی کرداریی بۆ پرۆسەی ئاشتی هەڵنەگرتووە