ڕووداوەکانی جیهان لەسەد چرکەدا 15-06-2025/ بنکەکانی دابینکەری سووتەمەنی فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسراییل تیاچوون
کاتی بڵاوبوونەوە: 11:30
1
بنکەکانی دابینکەری سووتەمەنی فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسراییل تیاچوون
سپای پاسدارانی ئێران سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ڕایگەیاند، دام و دەزگەکانی بەرهەمهێنەری سووتەمەنی فڕۆکەی جەنگی و ناوەندەکانی دابینکەری وزەی ڕژێمی زایۆنیی پێکاوە.
2
تلاڤیڤ: ڕادەی کاولکاری پاش هێرشەکەی ئێران گەلێک زۆرە
ڕادیۆی سوپای ڕژێمی زایۆنی ڕادەی ئەو وێرانکارییەی کە لە ناوچەیەکی تلاڤیڤ دوای هێرشە وێرانکەرەکانی ئێران بەجێماوە، بە "یەکجار زۆر و نائاسایی" وەسف کرد. هەروەها کەناڵی ١٢ی ڕژێمی زایۆنیش ڕایگەیاندووە کە لە ئەنجامی هێرشەکەی شەوی ڕابردووی ئێران زیاتر لە ٢٠٧ کەس گوێزراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە و نزیکەی ٣٥ کەسیش لە بێتیام بێسەروشوێنن.
3
بشێوی پاش کەوتنی مووشەکەکانی ئێران لە تەمرە
بە پێی وێنە و گرتەی بڵاوکراوە لە میدیاکانی ڕژێمی زایۆنی، ڕەوشی ناوچەی تەمرە پاش هێرشەکانی ئێران تەواو تێکشێواوە و بشێوی ئەم شارەی گرتۆتەوە. بە پێی ئەم وێنە و ڤیدیۆگەلە دانیشتووانی ناوچەکە لەگەڵ پۆلیس تێکهەڵچوون و فریاگوزاری بۆ ناوچە زەبروێکەوتووەکان پەکی کەوتووە.
4
یەمەن یافای لە فەلەستینی داگیرکراو کوتا
یەحیا سەریع وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن ڕایگەیاند: لە ڕێگای ژمارێک مووشەکی بالستیکی واوەدەنگی فەلەستینی ٢ـوە، هەڵمەتێکی سەربازیی سەرکەوتوومان دژ بە ناوچە گرنگەکانی دوژمنی زایۆنی لە ناوچەی داگیرکراوی یافا ئەنجام داوە.
5
ترەمپ: ئێمە دەستمان نەبووە لە پەلاماردرانی ئێران
دۆناڵد ترەمپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە کاردانەوە بە پەلاماری ئیسراییل بۆ سەر ئێران لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس نووسی: ئەمریکا هیچ دەستی نەبووە لەو پەلامارەی ئەمشەو کرایە سەر ئێران، بێتوو ئێران بە هەر شێوازێک هێرش بکاتە سەر ئێمە، هێزە چەکدارەکانی ئەمریکایش بە هەموو تواناوە وەڵامی ئێران دەداتەوە.