ڕووداوەکانی جیهان لەسەد چرکەدا 15-06-2025/ عەراقچی لەگەڵ باڵوێزانی وڵاتانی بیانی لە تاران کۆبووەوە
کاتی بڵاوبوونەوە: 13:30
1
عەراقچی لەگەڵ باڵوێزانی وڵاتانی بیانی لە تاران کۆبووەوە
وەزیری دەرەوەی ئێران سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە دیدارێکدا لەگەڵ باڵوێزانی وڵاتانی بیانی لە تاران ڕایگەیاند، هێرشی سەر عەسەلوویە دەستدرێژییەکی ڕوون و کردەوەیەکی زۆر مەترسیدارە. بڵێسەپێدانی ئاگری شەڕ بەرەو کەنداوی فارس هەڵەیەکی ستراتیژییە و ئامانجیشی کێشانی شەڕەکە بۆ دەرەوەی خاکی ئێرانە. هەر پێشهاتێکی سەربازی لەم ناوچەیەدا دەتوانێت کاریگەری لەسەر هەموو جیهان دانێت و هیوادارین کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی هەنگاو بنێت بۆ وەستاندنی ئەم جەنایەتانە.
2
مووشەکی ئێرانی بەر دامودەزگای کارەبای ڕژێمی زایۆنی کەوت
لە هێرشی مووشەکیی شەوی ڕابردووی ئێران بۆ سەر ڕژێمی زایۆنی، چەندین مووشەکی خاڵپێکی ئێرانی بەر دامودەزگە گرنگەکانی کارەبای ڕژێمی زایۆنی لەوان پاڵاوتگەی حەیفا کەوت. ئەم هێرشانە بووە هۆی پەککەوتنی بەربڵاو لە تۆڕی دابەشکردنی کارەبا لە ناوچەکانی ناوەڕاستی فەلەستینی داگیرکراو و بەشێک لە ژێرخانە گرنگەکانی ئەم ڕژێمەی پەک پێخست.
3
ئیسراییل فڕۆکە ناسەربازییەکانی گواستەوە بۆ ٣ وڵات
دەزگەیەکی ئاسایشی لە ئیسراییل لە ئۆپەراسیۆنێکی نهێنیدا هەموو فڕۆکە ناسەربازییەکانی سەر بە کۆمپانیای فڕۆکەوانیی ئیسراییلی لە هەنگاوێکی پێشپێگرانەدا لەبەر ئەگەری هێرشی مووشەکیی ئێران بۆ سەر فڕۆکەخانەکانی ئەم ڕژێمە، گواستەوە بۆ قبرێس، یۆنان و ئەمریکا.
4
هیچ زیانێک بەر فۆردۆ و ئاوی قورسی ئەراک نەکەوتووە
ڕافائیل گرۆسی، بەڕێوەبەری گشتی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی ڕایگەیاند، بە پشتبەستن بەو زانیاریانەی لەبەردەستی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمیدایە، هیچ زیانێک بەر دامودەزگاکانی پیتاندنی سووتەمەنی فۆردۆ و یان ڕیاکتۆری ئاوی قورسی خەنداب نەکەوتووە.
5
گرووپی هاوڕێیانی نەتەوە یەکگرتووەکان پەلاماردرانی ئێرانی شەرمەزار کرد
وڵاتانی ئەندامی گرووپی هاوڕێیان لە جاڕنامەی نەتەوە یەکگرتووەکاندا پەلاماری ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر ئێرانیان بە تووندی ئیدانە کرد و جەختیان کرد لە سەر مافی ڕەوای ئێران بۆ بەرگری لە خۆی.