حوزه‌یران 15, 2025 13:12 UTC

کاتی بڵاوبوونەوە: 16:30

1

کۆبوونەوەی عەراقچی لەگەڵ باڵوێزانی وڵاتانی بیانی لە تاران

 وەزیری دەرەوەی ئێران سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە دیدارێکدا لەگەڵ باڵوێزانی وڵاتانی بیانی لە تاران ڕایگەیاند، بەڵگەمان هەیە لەسەر ئەوەی هێزی ئەمریکایی پشتیوانیی پەلامارەکانی ڕژێمی ئیسراییل دەکات، کەوایە ئەمریکا دەستی هەیە لە پەلامارەکانی ئیسراییلدا و دەبێت بەرپرسیارێتیشی بگرێتە ئەستۆ.دووپاتی دەکەینەوە کە ئێمە بەنیازی پەرەپێدانی بازنەی شەڕ نین، مەگین ئەوەی داسەپێتە سەرمان.

2

داننانی ئیسراییل بە زەبرلێکەوتنی پاڵاوگەی حەیفا

کۆمپانیای پاڵاوتنی نەوتی "بازان"ی ئیسراییل ڕایگەیاند، لە هێرشە مووشەکییەکەی شەوی ڕابردووی ئێران بۆ سەر حەیفا، پاڵاوگەکەی ئەم شارە و بۆرییەکانی بەرەو کەنداوی حەیفا زیانیان بەرکەوتووە.

3

کەوتنەخواری ٤٤ درۆن و مایکرۆدرۆن لە سنوورەکانی ئێراندا
 فەرماندەی سنوورەوانیی ئێران ڕایگەیاند کە لە ماوەی ٤٨ کاتژمێری ڕابردوودا بە هۆی وریایی هێزی سنوورەواونیی فەراجا،  ٤٤ درۆن و مایکرۆدرۆنی ڕژێمی زایۆنی لە بەشێک لە سنوورەکانی وڵاتەکەمان ناسکران و خرانەخوارەوە.

4

پرۆسەی ئاسایی گومرگی لە دەروازە سنوورییەکاندا

 لە هەموو دەروازە سنوورییەکانی ئێراندا پرۆسەی گومرکی بەردەوامە و ئەولەوییەت دراوە بە خێراتر و هاسانتر کردنی کاروباری گومرکی بۆ هاتنەناوەوەی کەل و پەلی پێویستی ژیانی خەڵک. 

5

ڕێکخراوی هاوکاریی شانگهای پەلاماری ئیسراییل بۆ سەر ئێرانی شەرمەزار کرد

 لە کاردانەوە بە پەلامارەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر ئێران، ڕێکخراوی هاوکاریی شانگهای کە لە ژێر سەرۆکایەتیی کاتیی چیندا چالاکی دەکات، بە توندی ئەم کردەوەیە ئیدانە کرد و ڕایگەیاند کە ئەم پەلامارە مافی سەروەریی ئێرانی پێشێلکردووە و دواهاتی نالەباری دەبێ لەسەر ئاشتی و پاوەجێی جیهان.