ڕووداوەکانی جیهان لەسەد چرکەدا 16-06-2025/ خولی هەشتەمی هێرشی مووشەکیی ئێران بۆسەر رژیمی زایۆنی
کاتی بڵاوبوونەوە: 11:30
1
خولی هەشتەمی هێرشی مووشەکیی ئێران بۆسەر رژیمی زایۆنی
خولی هەشتەمی هێرشی مووشەکیی ئێران بۆسەر ناوچە جیاجیاکانی رژیمی زایۆنی دەس پێ بووەو سەرچاوە هەواڵییەکان ڕایانگەیاند، زەنگی مەترسیی لە شارە جۆربەجۆرەکانی سەرزەوینە داگیرکراوەکان لێدراوە.
وتەبێژی سوپای ئیسرائیل، دەسپێبوونی هێرشی ئێرانی پشت ڕاست کردەوە.
2
تەقینەوە لە تەلاویڤ، بەیتولموقەدەس، حەیفاو فڕگەی بێن گۆریۆن
لە خولی تازەی هێرشی مووشەکیی ئێران بۆسەر ئیسرائیل، دەنگی تەقینەوەی بەردەوام لە شوێنە جۆربەجۆرەکان لەوان رۆژهەڵاتی تەلاویڤ، ڕۆژوای قودس، شاری بەندەریی حەیفاو ناوچەکانی نزیک فڕۆکەخانەی بێن گۆریۆن بیستراوە.
هێزگەی کارەبای حەیفاش بەر هێرشی مووشەکیی ئێران کەوتووەو ناوچەیەکی بەرفراوان لە سەرزەوینە داگیرکراوەکان، نوقمی تاریکی و بێ کارەبایی بووە.
3
کوژرانی سێ زایۆنیی دیکە لە هێرشی مووشەکیی ئێران
خولی تازەی هێرشە مووشەکییەکانی ئێران بۆسەر رژیمی زایۆنی، سێ کوژراو و ١٢٠ برینداری لێکەوتەوە.
بەپێی ڕاپۆری سەرچاوە هەواڵییەکان، ئەو کەسانە لە ئاکامی هێرشی مووشەکیی ئێران بۆسەر ناوچەی حەیفا، تەلاویڤ، بەنی براک و پەتح تیکوا بریندار بوون و کوژراون.
هەشت بیناو خانووبەرە لە ئاکامی تازەترین هێرشی مووشەکیی ئێران، خەساریان پێ گەیشتووە.
4
ئیسرائیل، توانای بەرەنگاربوونەوەی مووشەکە بالستیکییەکانی ئێرانی نیە
"ئیسحاق بریک" سەرلەشکری خانەنشینی رژیمی زایۆنی دانی بەوەدانا کە ئیسرائیل ناتوانێ بەرەنگاری توانای مووشەکی و ناڤۆکیی ئێران بێتەوەو لە ئێستادا بەڕادەی پێویست مووشەکی نیە بۆ بەرەوڕووبوونەوەی مووشەکە بالستیکییەکانی ئێران.
5
کوژرانی زیاتر لە ٧٠ ژن و منداڵ لە هێرشەکانی سەر ئێران
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی: تەنیا لە سێ پەلاماری ئەم دواییەی رژیمی زایۆنی بۆسەر ئێران، زیاتر لە ٧٠ ژن و منداڵ کوژراون و هێشتا دە منداڵ هەروا لە ژێر دارووپەردوودا ماونەوەو ڕزگار نەکراون.