ڕووداوەکانی جیهان لەسەد چرکەدا 04-07-2025/ وشداریی عەراقچی لەمەڕ درێژەی سیاسەتی تێکدەری چەند وڵاتی ئوروپایی
کاتی بڵاوبوونەوە: 11:30
١.
وشداریی عەراقچی لەمەڕ درێژەی سیاسەتی تێکدەری چەند وڵاتی ئوروپایی
وەزیری دەرەوەی ئێران لە وتووێژ لەگەڵ هاوتا نەرویژییەکەی، لەمەڕ درێژەی هەڵوێست گرتن و سیاسەتی چەند وڵاتی ئوروپایی لە دژوارترین پرۆسەی دیپلۆماسیدا، وشداریی دا.
٢
رەخنەی بەقایی لە مافی مرۆڤی ئەمریکی و رەفتاری دووفاقیی ئەو وڵاتە لەحاند گیانی مرۆڤەکان
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وێڕای رەخنە گرتن لە مافی مرۆڤی ئەمریکی وتی: پێشێلکرانی مافە نێودەوڵەتیەکان و رەفتاری دووفاقیی لەگەڵ گیانی مرۆڤەکان، لە فەکتەرەکانی مافی مرۆڤی ئەمریکاییە.
٣
درێژەی دڕندەکاریی زایۆنییەکان لە غەززە
وەزارەتی تەندروستیی غەززە رایگەیاند؛ لانیکەم ٩٢کەس لە ئاکامی پەلامارەکانی سوپای زایۆنی بۆسەر کەرتی غەززە لە ٢٤ کاتژمێری رابردوو، شەهید بوون.
٤
بۆرێل: بەکرێگیراوانی ئەمریکی٥٥٠فەلەستینیان کوشتووە
"جۆزێپ بۆرێل"ی سەرۆکی پێشووی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئوروپا وتی: لە یەک مانگی ڕابردوودا، ٥٥٠ فەلەستینیی برسی کە هەوڵیان دەدا لە ناوەندە دیاریکراوەکان لەلایەن بەناو"دامەزراوەی مرۆڤ دۆستانەی غەززە"وە خۆراک وەربگرن، بەدەست بەکرێگیراوانی ئەمریکییەوە کوژراون.
٥
نەتەوە یەکگرتووەکان خوازیاری بایکۆتی چەکئامێریی رژیمی زایۆنی بوو
«فرانچێسکا ئالبانێزی» راپۆرتێری تایبەتی مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان وێڕای ئاماژە بە درێژەی تاوانکارییەکانی رژێمی زایۆنی لە غەززە خوازیاری بایکۆتی چەکئامێریی و هەڵپەسێردرانی هاوکاری تیجاری لەگەڵ ئەو رژیمەدا بوو.
٦
روودانی دوو تەقینەوە لە نزیک کۆنسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر
سەرچاوە هەواڵییەکان لە هەرێمی کوردستانی عێراق رایانگەیاند؛ لە شاری هەولێر دوو تەقینەوە رووی داوەو زەنگەکانی ئاگادارکردنەوە لە کۆنسوڵخانەی ئەمریکا چالاک کراون.
٧
دامەزراندنی ١٠ سەربازگەی نوێی رژیمی زایۆنی لە سووریا
میدیا زایۆنییەکان سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هەینیی رایانگەیاند: سوپای ئەو رژیمە ئەم بەینە ١٠ پێگەی سەربازیی تازەی لە خاکی سوریا دامەزراندووە.