ته‌مووز 04, 2025 10:38 UTC

کاتی بڵاوبوونەوە: 13:30

 

1-

پیداگریی پزشکیان لەسەر دەرفەت چێکردنی ئێکۆ بۆ هاریکاریی جۆراوجۆر

"مەسعود پزشکیان" سەرۆک کۆماری ئێران پێش وەڕێکەوتن بەرەو کۆماری ئازەربایجان بەمەبەستی بەشداربوون لە حەڤدەیەمین دانیشتنی سەرانی وڵاتانی ئەندامی ڕێکخراوی هاوکاریی ئابوریی(ئێکۆ) وتی: کۆبوونەوەکانی ئێکۆ، دەرفەتێکە بۆ هاوکاریی هاوبەش لە ئاراستەی بەرژەوەندییە ناوچەییەکاندا.

 

2-

ئێران وێڕای لایەنگریی لە دیپلۆماسی، درێژە دەدا بە پیتاندنی یۆرانیۆم

"مەجید تەخت رەوانچی" یاریدەری وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ کاروباری سیاسی بەئاماژە بەوەی کە سەرباری بێ متمانەیی بەرامبەر واشنگتۆن، پاش هێرشکردنەسەر دامەزراوە ناڤۆکییەکانی ئێران، دەرگاکانی دیپلۆماسی هەروا کراوەیە، وتی: ئێران، پیتاندنی یۆرانیۆم بەردەوام دەکا.

 

3-

ئەلحوسی: زایۆنییەکان لە غەززە، دڕندەکارییەکانیان بەردەوام دەکەن

"سەید عەبدولمەلک ئەلحوسی" سەرۆکی ئەنساروڵڵای یەمەن بەئاماژە بەوەی کە دوژمنی زایۆنی بەشێوەیەکی تەواوهۆڤانە تاوانکارییەکانی درێژە پێ دەدا، وتی: هەڵبەت ئێران، گورزێکی زۆر قورسی لە دوژمنی زایۆنی داوەو دەسدرێژکاریی زایۆنییەکان، هێزمەندانە وەڵام دەداتەوە.

 

4-

وشداریی دوبارەی یونیسێف لەحاند بەدخۆراکیی هەزاران منداڵ لە غەززە

یاریدەری نوێنەری تایبەتی سندوقی منداڵانی نەتەوە یەکگرتووەکان(یونیسێف) لە فەلەستین ڕایگەیاند کە هەزاران منداڵ لە کەرتی غەززە لەبەر درێژەی گەمارۆ و بەرتەسکییەکان، بەرەوڕووی بەدخۆراکین.

 

5-

پەرەی ئاگرکەوتنەوەی دارستانەکان لە تورکیا

ئاگرکەوتنەوە لە دارستانەکانی ناوچە جیاجیاکانی حەوت پارێزگای تورکیا لەوان دارستانەکانی ئەزمیر و ئەنتالیا، هەروا بەردەوامەو خەڵکی ئەو ناوچانە، دەوڵەت تۆمەتبار دەکەن بە خەمساردیی و لاوازیی لە کۆنترۆڵکردن و کوژاندنەوەی ئەو ئاگرکەوتنەوانە.

 

6-

چین ڕێگەنادا رووسیا لە ئۆکرانیا شکست بێنێ

"وانگ ئی" وەزیری دەرەوەی چین  وتی: پیکەن  ڕێگە نادا رووسیا لە شەڕی ئۆکرانیا شکست بێنێ، چونکە گەر ئەوە ڕوو بدا، ئەمریکا تەرکیز دەخاتەسەر چین.