ته‌مووز 04, 2025 13:38 UTC

کاتی بڵاوبوونەوە: 16:30

 

1-

رەخنەی "عیسا قاسم" لە بێ ڕێزیی ترەمپ بە مەرجەعە دینیەکان

"شێخ عیسا قاسم، ڕێبەری شیعەکانی بەحرەین، بێ ڕێزیی کردن و لێدوانی سووکانەی ترەمپ، سەرۆک کۆماری ئەمریکا دژ بە ڕێبەری شۆڕشی ئیسلامیی ئێرانی بەتوندی ئیدانەکردو ئەو کارەی بە چەشنێک بێ ڕێزیی کردن بە ئۆممەتی ئیسلامی و پیرۆزایەتییەکانی لەقەڵەم دا.

 

2-

خالید شوانی: ئێران، ڕووداریی زایۆنییەکانی وەستاند

"خالید شوانی" وەزیری دادی عێراق، وێڕای شەرمەزارکردنی تاوانکارییەکانی رژیمی زایۆنی دژ بە خەڵکی ئێران، وتی: ئەوەی ڕوویدا، دەسدرێژکاریی ئاشکرای رژیمی زایۆنی نەک هەر دژی ئێران بەڵکوو دژی هەموو خەڵکی ناوچەکە بوو و وەڵامدانەوەی شێلگیرانەی ئێران، هەڵگری پەیامێکی ڕوون بۆ ئەو رژیمە بوو وە ئێران توانی، ئەو دەسدرێژکاریی و ڕوودارییەی زایۆنییەکان، بوەستێنێ.

 

3-

ئامانجی نەتانیاهو، لەناوبردنی تێکڕای خەڵکی فەلەستینە

"مستەفا بەرغوسی" سکرتێری گشتیی ڕەوتی نیشتمانیی فەلەستین، وتی: نەتانیاهو هەوڵیەتی نەک هەر حەماس، بەڵکوو گشت فەلەستینیەکان لەناوببا و خاکی فەلەستین، داگیر بکا.

 

4-

خۆپێشاندانی خەڵکی یەمەن بۆ پشتگریی لە غەززە

هەزاران کەس لە خەڵکی پارێزگای سەعدەی یەمەن لە خۆپێشاندانێکی بەرفراواندا جارێکی دیکە، پشتگریی خۆیان لە خەڵکی فەلەستین و بەرەنگاربوونەوەی دەسدرێژکاریی رژیمی زایۆنی ڕاگەیاند.

 

5-

رەخنەی گۆتێرێش لە درێژەی دڕندەکاریی رژیمی زایۆنی لە غەززە

سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان وێڕای ڕەخنەگرتن لە درێژەی تاوانکاریەکانی رژیمی زایۆنی لە غەززە، وشداریی دا، بێتوو سووتەمەنی نەگاتە کەرتی غەززە، شوێنهاتی کارەساتباری لێدەکەوێتەوەو دواڕێگاکانی ڕزگاریی خەڵک لە غەززە، دادەخرێ.

 

6-

جم و جۆڵی رژیمی زایۆنی لە سوریا

سەرچاوە سوریەکان ڕایانگەیاند، چەکدارانی زایۆنی بێ هیچ رێگرییەک لەلایەن حکومەتی کاتیی دەمشقەوە لە سێ ناوچەی سوریا، و بە جێگیرکردنی هێز، دەستیان کردووە بە پەلاماردان و ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی سەربازی.