ته‌مووز 08, 2025 08:37 UTC

کاتی بڵاوبوونەوە: 11:30

01

کوژرانی لانیکەم 10 لەشکەریی زایۆنی لە بۆسەی خۆڕاگڕیدا

بە پێی راپۆرتی سەرچاوەکانی ھەواڵ ، تا ئێستا حەوت لەشکەریی ئیسراییلی لە بۆسەی گوردانەکانی قەسام دا کوژراون و دەی دیکەش بریندار بوون . ئەوەش زایونیەکان بە قورسترین پەلاماری سەر لەشکەریانی ئیسراییلی دەزانن لە کاتی تۆفانی ئەقساوە لە حەوتی ئوکتوبری 2023.

 

02

زایۆنیەکان خێوەتی ئاوارە فەلەستینیەکانیان بۆردومانکرد

زایۆنیەکان بۆجارێکی دیکە لە تاوانکاریەکی نوێدا ، خێوەتی ئاوارە فەلەستینیەکانیان لە فێرگەیەک لە ڕۆژھەڵاتی کەمپی ئەلبەریج لە ناوەندی کەرتی غەززە بۆردومانکرد کە بە تەواوەتیی لە ئاگردا سووتا . 

 

03

ڕەخنەگرتن لە بێ کرداریی ئەنجوومەنی ئاسایش لە حاند دەستدرێژی بۆسەر ئێران 

وەزیری دەرەوەی ئێران لە چاوپێکەوتنی سکرتێری گشتیی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ، بە تووندی ڕەخنەی گرت لە بێ کردەیی ئەنجوومەنی ئاسایش لە حاند پێشێلکاریە ئاشکراکانی مافە نێودەوڵەتیەکان بە تایبەت پەلامارەکانی سەر ناوچە مەدەنیەکان و کوشتاری مامۆستایان و زانایانی ئەکادێمی ، تیرۆری کەسایەتیە سەربازیەکان و خەڵکی مەدەنی و ھەروەھا پەلامار بۆسەر دامەزراوە ناڤۆکیە ئاشتیانەکانی وڵاتەکەمان .  

04

بانگەشەی تڕەمپ : پلانمان داناوە بۆ وتووێژگەلێک لە گەڵ ئێران 

دۆناڵد تڕەمپ سەرۆکی ئەمریکا لە دیداری بنیامین نەتانیاھوو سەرۆک وەزیرانی رژێمی ئیسراییل وێڕای دووپاتکردنەوەی بانگەشە و ھەڕەشە دژە ئێرانیەکانی خۆی ئیدعای کرد : ئێمە پلانمان داناوە بۆ وتووێژگەلێک لە گەڵ ئێران و ئەوان دەخوازن وتووێژ بکەن . 

 

05لاڤرۆڤ: مسکۆ بە دوای ئاشتیی پاوەجێدایە.

 سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی روسیا لە دیمانەیەک دا لە پێوەندی لە گەڵ ھەڵوێستی ڕاستەقینەی ئەم وڵاتە بۆ یەکلایی بوونەوەی کێشەی ئۆکراین گوتی : مسکۆ بەدوای دامەزرانی ئاشتیەکی پاوەجێدایە نەک ئاگربەسێکی کاتی کە ببێت بە ھۆی خۆبەھێزکردنەوەی ئۆکراینیەکان .