ته‌مووز 08, 2025 10:25 UTC

کاتی بڵاوبوونەوە: 13:30

01

قەسام:لەوانەیە لە داهاتوودا سەربازی زیاتر یەخسیر بکرێن

ئەبوو عووبەیدە وتە بێژی سەربازی یەکینەکانی قەسام ئەمڕۆ پشت ڕاستی کردەوە هەڵمەتی ئاڵۆزکاوی بیت حانوون زەبرێکی نوێ و قورس بوو کە خەباتکارانی ئازا و شۆڕشگێر وەشاندیانە هەیبەتی سوپای لەرزۆک و یەکینە  تاوانکارترەکانی لە گۆڕەپانێکدا  کە ڕژێمی داگیرکەتی زایۆنی بە هێمنی دەزانی دوای ئەوەی کە هیچ کەرپووچ و بەردێک بە ساخی نەهێشترابحوە.

02

ئەمریکا بەرپرسی سەرەکیی دەسدرێژکاری بۆسەر ئێران

سەردار سەرتیپ «ابوالفضل شکارچی» وتە بێژی ئەرکانی گشتی هێزە چەکدارەکان لە قسەکانیدا جەختی کردروە کە ئەمریکا بەرپرسی سەرەکی دەسدرێژکاری بۆ سەر ئێرانە و ئەم وڵاتە و دەس و پێوەند و هەموو  ئەو کەسانەی پشتیوانی لێدەکەن وریایی دەدەین سەبارەت بە هەر دەسدرێژکار نوێ بۆ سەر ئێران

 

03

ئۆلمێرت : لە موشەکە بالستیەکانی ئێران ترساین

ئەیھوود ئۆلمێرت سەرۆکوەزیرانی پێشووی رژێمی زایۆنی ، لە دیمانەیەکدا لە گەڵ بی بی سی بە ئاماژە بە پەلاماری ڕاستەوخۆی ئێران بۆسەر ناوچە داگیرکراوەکان گوتی : کاتێ کە 28 کەس لەم پەلامارانەدا دەکوژرێن ، ناکری بە کەم سەیری بکرێت . ئێمەش لە ھاویژرانی موشەکە بالستیەکانی ئێران ترساین . 

 

04

80 ھەزار کۆمپانیای رژێمی زایۆنی لە سەروبەندی مایەپووچی دا

تایمزی ئیسراییل راپۆری دا ، بارگرژیی سەربازیی لە گەڵ ئێران نەک ھەر ئەرتەشی ئیسراییلی داھێزا ، بەڵکوو بناغە ئابووریەکانیشی خستە لەرزین، زیاتر لە سێ یەکی کۆمپانیا زایۆنیەکان دابەزینی داھاتی سەرووی سەتی 50یان تاقی کردووەتەوە .