ڕووداوەکانی جیهان لەسەد چرکەدا 09-07-2025/ شەڕی ڕژێمی زایۆن لە دژی ئێران هۆکاری لەناوچوونی دیپلۆماسییە
کاتی بڵاوبوونەوە: 13:30
1 -
شەڕی ڕژێمی زایۆن لە دژی ئێران هۆکاری لەناوچوونی دیپلۆماسییە
وەزیری دەرەوەی ئێران دەستدرێژی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر ئێران بە هۆکاری لەناو چوونی دیپلۆماسی ناوبرد و جەختی لەوە کردەوە کە دەبێت بڕیاردەرانی ئەمەریکا لەوە تێبگەن کە تاکە ڕێگا پاوەجێی گفتوگۆی ڕێزلێگیراوە نەک زوربێژی
.2-
زیادبوونی شەهیدانی هێرشەکەی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر باکوری لوبنان
وەزارەتی تەندروستی لوبنان ڕایگەیاند کە لە هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ڕژێمی زایۆنیدا بۆ سەر باکوری لوبنان. 3 که س شه هید بوون و 13 که سی دیکه ش بریندار بوون
3 -
ئیدانەی هێرشی شارۆچکە نشینانی زایۆنی بۆ سەر کەناری ڕۆژئاوا
حاجی لەحبیب کۆمیسیاری یەکێتی ئەوروپا ئیدانەی زیادبوونی هێرشەکانی نیشتەجێبووانی زایۆنی بۆ سەر کەناری ڕۆژئاوای داگیرکراو کرد و گوتی بەردەوامی ئەم دۆخە دەبێتە هۆی ئاوارەبوونی فەلەستینیەکان.
4
ڕەخنەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە تاوانە بەردەوامەکانی ڕژێمی زایۆنی
وتەبێژی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند کە ڕژێمی زایۆنی بەردەوامە لە ڕێگرتن لە گەیشتنی یارمەتییە مرۆییەکان و ڕەخنەی گرت لە درێژەی جەنایەتەکان
5
ڕەخنە ی سکرتێری گشتی کەتائیب سەید ئەلشوهەدای عێراق لە دەستێوەردانی ئەمریکا
ئەبو ئالا ئەلولایی سکرتێری گشتی کەتائیبی "سەید ئەلشوهەدای عێراق" ئەمەریکا تۆمەتبار دەکات بە گوشار خستنە سەر هێزە سیاسییەکانی عێراق بۆ ڕێگریکردن لە پەسەندکردنی یاسای حەشدی شەعبی لە پەرلەمانی عێراق
6
خەتیبزادە : دانوستان پێویستی بە لانیکەمی دڵنیایی هەیە
جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند هەرچەندە لەم چەند ڕۆژی ڕابردوودا پەیامی ئەمەریکا بۆ ئێران گەیشتووە کە هۆگری خۆیان بۆ گەڕانەوە بۆ سەر مێزی دانوستان دەربڕیوە ، بەڵام دانوستانەکان پێویستی بە لانیکەمی ئاستی دڵنیایی هەیە.