ته‌مووز 10, 2025 08:13 UTC

کاتی بڵاوبوونەوە: 11:30

1-

با نەتەوە یەکگرتووەکان لەبارەی دەکارگرتنی بەکرێگیراوان لەلایەن زایۆنییەکانەوە، لێکۆڵینەوە بکا

"ئەمیر سەعید ئیرەوانی" نوێنەری ئێران لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان خوازیاری لێکۆڵینەوەی خێرای گرووپی کاریی ئەو ڕێکخراوە بوو لەبارەی کەڵک وەرگرتن لە بەکرێگیراوان لە دەسدرێژکاریی سەربازیی رژیمی زایۆنی دژ بە ئێراندا.

 

2-

پێداگریی سودانی لەسەر ئیدانەی دەسدرێژکارییەکانی رژیمی زایۆنی

"محەممەد شیاع سودانی" سەرۆک وەزیرانی عێراق وێڕای ئاماژە بەوەی کە دەسدرێژکارییەکانی رژیمی زایۆنی دژی غەززە، لوبنان، یەمەن، سوریاو ئێران، شەرمەزار دەکرێ، وتی: ئەو سیاسەتە، ڕەنگدانەوەی ڕوانگەی هەموو خەڵکی عێراقە.

 

3-

چوونەسەری ئاماری شەهیدانی غەززە

سەرچاوە پزشکییەکان لە کەرتی غەززە ڕایانگەیاند، ٦٥فەلەستینیی دیکە لە ئاکامی هێرشی ئاسمانی و تۆپخانەیی سوپای رژیمی زایۆنی بۆسەر ناوچە جیاجیاکانی غەززە لە ٢٤کاتژمێری ڕابردوودا، شەهید و دەیان کەسیش بریندار بوون.

 

4-

ڕەخنەی ئانروا لە بێ دەنگیی کۆمەڵگای جیهانی لەحاند ئاوارە فەلەستینیەکان

"فیلیپ لازارینی" کۆمیسێری گشتیی ئاژانسی ئانروا ڕایگەیاند: ئێمە ناتوانین لەهەمبەر کۆچپێکردنی زۆرەملێ لە کەرتی غەززە، بێ دەنگ بین یان لەبارەیەوە ڕێککەوتنی ژێربەژێر ئەنجام بدەین و بێ دەنگەلێکردنی جیهانی لەوبارەوە، شەرمەزار دەکەین.

 

5-

درێژەی زەبروەشاندنی یەمەنییەکان لە رژیمی زایۆنی

"یەحیا سەریع" وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن ڕایگەیاند، لە درێژەی پشتگریی لە خەڵکی غەززە، هێزە یەمەنییەکان، کەشتیەکی تیجاریی دیکەی رژیمی زایۆنیان بە درۆنێک و شەش مووشەک، پێکاو نوقمیان کرد.