ته‌مووز 10, 2025 10:17 UTC

کاتی بڵاوبوونەوە: 13:30

1-

ئەلهیندی: رژێمی زایۆنی ڕێگرە لەبەردەم ئاگربەسدا

"محەممەد ئەلهیندی" یاریدەری ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەی جەهادی ئیسلامیی فەلەستین، لایەنی زایۆنی بە ڕێگری بەردەم دەسڕاگەیشتن بە ڕێککەوتنی ئاگربەس زانی و وتی: ئەگەر نەتانیاهو بیەوێ ئەو ڕێککەوتنە لە پێنج خولەکدا جێبەجێ دەکرێ.

 

2-

وشداریی ئەنساروڵڵای یەمەن بە کەشتییەکانی رژیمی زایۆنی

"محەممەد ئەلبەخیتی" ئەندامی ئەنجومەنی سیاسیی ئەنساروڵڵای یەمەن ڕایگەیاند: "کرانەئامانجی کەشتییەکانی رژیمی زایۆنی یان ئەو کەشتیانەی بەرەو سەرزەوینە داگیرکراوەکان، دەچن، هەڵگری پەیامی درێژەدان بە پشتگری کردنمانە لە خەڵکی فەلەستین".

 

3-

نیگەرانیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە تاوسەندنی گرژیی لە دەریای سور

"هانس گرۆندبرگ"ی نوێنەری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆکاروباری یەمەن، وێڕای نیگەرانی دەربڕین لەمەڕ تەشەنای گرژیی لە دەریای سوردا، وتی: یەمەن نابێ لەوە زیاتر خۆی تێوەگلاوی قەیرانە ناوچەییەکان بکا.

 

4-

گورزی خۆڕاگریی فەلەستین لە سوپای ترۆر

گوردانەکانی شەهید عیزەدین قەسام، لقی سەربازیی حەماس لە دوو هەڵمەتی جیاجیادا، شۆڤڵێکی جەنگیی زایۆنییەکان لەجۆری "دی نۆ"ی لە جەبالیاو ئۆتۆمبیلێکی سەربازیی ئەوانی لە خان یونس تەقاندەوە.

 

5-

داوای لێبوردنی نێودەوڵەتی بۆ بڵاوکرانەوەی ئەنجامی لێکۆڵینەوە لە سوریا

"کریستیەن بکرێل"ی یاریدەری سکرتێری گشتیی لێبوردنی نێودەوڵەتی داوای لە جۆلانی، سەرۆکی حکومەتی کاتیی سوریا کرد، هەتا ڕاپۆرتی لێژنەی پەیجۆری ڕاستییەکان بۆ تاووتوێی ڕووداوەکانی ناوچە کەنارئاویەکانی ئەو وڵاتە بڵاو بکاتەوە، بکرانی سزابداو مافی قوربانیان دەستەبەر بکا.

 

6-

کردەکانی نەتانیاهو، تاریکترین ڕووداوگەلی سەدەیە

سەرۆک وەزیرانی ئیسپانیا وتی: کردەکانی سەرۆک وەزیرانی رژیمی زایۆنی و تاوانکارییەکانی لە غەززە وەک یەک لە تاریکترین ڕووداوەکانی سەدەی بیست و یەکەم، بەیادگار دەمێنێ.