ڕووداوەکانی جیهان لەسەد چرکەدا 11-07-2025/ عەراقچی: دیپلۆماسی جادەیەکی جووتسایدە
کاتی بڵاوبوونەوە: 11:30
01
عەراقچی: دیپلۆماسی جادەیەکی جووتسایدە
وەزیری دەرەوەی ئێران بە ڕاگەیاندن ئامادەیی دانوستان لەگەڵ واشنگتۆن وتی: ئەم وتوێژە مەرجدارە بە گەرەنتیگەلێک، لەوانە پێبەندبوون بە پەلامارنەدانی ئێران، پێبەندی بە ڕێزی بەرامبەر و هەروەها بە ڕەسمییەت ناسینی هەڵەکان لە لایەن ئەمریکاوە لەبەر ئەوەی کە دیپلۆماسی جادەیەکی جووتسایدە.
02
قەسام سوپای داگیرکەری لاواز کردووە
عیزەت ئەڕەشق ئەندامی مەکتەب سیاسی حەماس پێیداگرت گوردانەکانی قەسام بەڵێنەکانی خۆی لە پێناو بەرەنگاربوونەوەی دوژمنی داگیرکەربەجێ هێناوە و سوپای ڕژێمی زایۆنی تێکشکاندووە.
03
هەڵکشانی ژماەی شەهیدانی غەززە
وەزارەتی تەندروستی غەزر ڕایگەیاند لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٨٢ فەلەستینی دیکە لە پەلامارەکانی سوپای تیرۆر لە غەززە شەهید بوون و ٢٤٧ کەسیش بریندار بوون. ئاماری گشتی شەهیدانی غەززەیش گەیشتۆتە ٥٧ هەزار و ٧٦٢ کەس.
04
هێرشی یەمەنییەکان بۆ سەر گەمییە زایۆنییەکان بەردەوامە
نەسرەدین عامەر جێگری ڕێکخراوی ڕاگەیاندنی ئەنسا رۆڵای یەمەن وتی: هێرش دەکەینە سەر گەمییە زایۆنییەکان و هەروەها ئەو گەمیانەی بەرەو بەندەرەکانی فەلەستینی داگیر کراو دەڕۆن.
05
دەسدرێژیی تازەی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر سوریا
بە پێ ڕاپۆرتی میدیاکان هێزی سەربازی ڕژێمی زایۆنی دیسان لە سایەی بێدەنگەکردنی حکومەتی کاتی جەولانی بە بنپێکردنی مافی سەروەری سوریا چوونە نێو دوو گوندی ئەسمەدانیەی ڕۆژهەڵات و ڕۆژاوا کە لە پارێزگای قونەیتەرە هەڵکەوتوون.
06
ڕێ و ڕەسمی چەکدانانی پەکەکە بە بەشداری نوێنەرانی تورکیا
نوێنەرانی پارت و گرووپەکان، ڕۆژنامەنووسان، نوێنەرانی پەرلەمانی تورکیا و کەسایەتی سیاسییەکانی ئەم وڵاتە بۆ بەشداری لە ڕێوڕەسمی چەکدانانی پەکەکە کە بڕیارە ئەمڕۆ بە ڕێوەبچێ خۆیان گەیاندۆتە هەرێمی کوردستانی عێراق.