ڕووداوەکانی جیهان لەسەد چرکەدا 11-07-2025/ ئیرەوانی: پەلامارەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر ئێران جەنایەتی جەنگییە
کاتی بڵاوبوونەوە: 13:30
01
ئیرەوانی: پەلامارەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر ئێران جەنایەتی جەنگییە
باڵوێزی ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکاندا لە نامەیەک بۆ سکرتێری گشتیی ئەم ڕێکخراوەیە جەختی کرد جەنایەتەکانی ڕژێمی زایۆنی دژ بە خەڵک، نەخۆشخانەکان و ژێرخانەکانی وزەی ئێران نموونەی زەقی جەنایەتی جەنگی، دەستدرێژی و جەنایەتی دژ بە مرۆڤایەتییە.
02
مەحکوومکرانی بایکۆتی ڕاپۆرتەری نەتەوە یەکگرتووەکان لە لایەن ئەمریکاوە
فولکەر تورک کۆمیسەری باڵای مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان، بایکۆتکرانی فرانچێسکا ئەلبانیزێ ڕاپۆرتەری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە کاروباری مرۆڤدۆستانە لە فەلەستینی داگیرکراوی شەرمەزار کرد.
03
ژماری پەیامنێرانی شەهید لە کەرتی غەززە گەیشتە نزیکەی ٣٠٠ کەس
ناوەندی ڕاگەیاندنی غەززە بە ئاماژە کردنە شەهیدبوونی "ئەحمەد سەلامە ئەبووعەیشە" لە میدیاکارانی کەرتی غەززە لە ئۆردوگای نوسەیرات، ڕاشیگەیاند کە لە شەڕی غەززەدا تا ئێستا نزیکەی ٣٠٠ میدیاکار و پەیامنێر شەهید بوونە.
04
شەڕی سوپای تازەی سوریا و کوردەکانی ئەم وڵاتە لە حەلەب
بە پێی ڕاپۆرتی ژێدەرە هەواڵییەکان لە ڕۆژی ڕابردووەوە لە دەڤەری شاری دەیرحافر هەڵکەوتوو لە ڕۆژهەڵاتی حەلەب شەڕ و پێکدادانێکی قورس لە نێوان هێزەکانی سوپای حکومەتی کاتیی جەولانی و هێزەکانی هەسەدە دەست پێ بووە.
05
وادهی بانگهشهی ههڵبژاردنی پهرلهمانی عێراق دیاریكرا
ئهندامێكی تیمی كۆمسیۆنی باڵای سهربهخۆی ههڵبژاردنه كاني عراق ئاشكرای کرد كه 10ی ئهیلول بانگهشهی هەڵبژاردن دهستپێدهكات.
06
چاودێرانی تیاچوونی چەکەکانی پەکەکە لە شوێنی تیابرانی ئەم چەکانە
گرووپێک کە بڕیارە چاودێری بکات بە سەر ڕێوڕەسمی تیابردنی چەکەکانی ژمارێک لە ئەندامانی پەکەکە خەریکە بەرەو شوێنی دیاریکراو دەچێ.
07
یەکێتی ئەورووپا لە دووی هەڵپەساردن یان کەمکردنەوەی پێوەندییەکانی لەگەڵ ڕژێمی زایۆنییە
یەکێتی ئەورووپا دوابەدوای نیگەرانی ڕوو لە پەرەی بەرامبەر بە بنپێکرانی مافی مرۆڤ لە غەززە خەریکی لێکدانەوەی تەگبیرگەلێکە بۆ هەڵپەساردن یان کەم کردنەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ڕژێمی زایۆنی.