ته‌مووز 12, 2025 08:38 UTC

کاتی بڵاوبوونەوە: 11:30

1-

لاریجانی: ئێران متمانەی بە ئەمریکا نەماوە

ڕاوێژکاری ڕێبەری مەزنی  شۆڕشی ئیسلامی ئێران ڕایگەیاند کە گەلی ئێران متمانەیان بە ئەمریکا نەماوە، هاوکات جەختی لەوە کردەوە کە ئێمە بەدواداچوون بۆ ئەو پەیامانە دەکەین کە ئەمریکا دەینێرێت

2-

لاڤرۆڤ: پەلاماری ئەمریکا بۆ سەر ئێران پێشێلکردنی   ئێن پی تی  بوو

وەزیری دەرەوەی ڕووسیا جارێکی دیکە پەلامارە دەسدرێژکارانەکانی  ئەمریکای بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێرانی شەرمەزار کرد و بە پێچەوانەی یاساکانی  ئێن پی تی  ناوی برد

3-

زیادبوونی ژمارەی شەهیدان لە غەززە

وەزارەتی تەندروستی غەززە ڕایگەیاند، لە ئەنجامی  پەلامارە دڕندەکانی سوپای  زایونی لە غەززە لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا، ٦١ فەلەستینی دیکە شەهیدبوون و دەیان کەسیش برینداربوون

4-

ئەردۆغان: چەکداماڵینی "پەکەکە" هەنگاوێکی گرنگە بۆ ئاشتی

سەرۆک کوماری تورکیا لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی مەهەپە   ئەو  وڵاتە، چەک داماڵینی  پەکەکەی بە هەنگاوێکی گرینگ زانی بۆ دامەزراندنی ئاشتی پاوەجێی لەو وڵاتە و ناوچەدا 

 5-

کۆبوونەوەی نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ شاندی دەم پارتی 

دوێنێ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق، لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ شاندێکی دەم پارتی  و ژمارەیەک لە سیاسەتمەدارانی کورد لە تورکیا، پاڵپشتی بەردەوامبوونی پڕۆسەی ئاشتی لە تورکیای کرد.

6-

لە شەپۆلی نوێی توندوتیژی لە سوریا ٢٧ کەس کوژران

چاودێری مافی مروڤی سوریا ڕایگەیاند  دوای شەپۆلێک لە توندوتیژییەکانی حکومەتی کاتی جولانی بۆ سەر گرووپە نەیارەکان  لە ناوچە جوراوجورەکانی سووریا کە لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا لانیکەم ١٧ کەس کوژراون