ڕووداوەکانی جیهان لەسەد چرکەدا 12-07-2025/ شەرمەزارکردنی پشتیوانی ئاڵمان لە ڕژێمی زایۆنیستی
کاتی بڵاوبوونەوە: 13:30
1-
شەرمەزارکردنی پشتیوانی ئاڵمان لە ڕژێمی زایۆنیستی
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وێڕای ڕەخنەگرتن لە پشتیوانی ڕاوێژکاری ئاڵمان لە دەسدرێژکاری ڕژێمی زایۆنیستی دژ بە ئێران و وتی: بەڕێز مێرێتس کە یاسای خوێندووە، باش دەزانێت ئەم دەسدرێژییە پێشێلی ماددەی دووی بڕگەی چوارەمی جاڕنامەی نێودەوڵەتییە و کردەوەیەکی تاوانکارانەی قێزەونە
2-
ڕۆژانە ٢٧ منداڵ لە غەززە شەهید دەبن
کازم ئەبو خەلەف، وتەبێژی یونیسێف لە فەلەستین، ڕایگەیاند کە ڕۆژانە ٢٧ منداڵ لە غەززە شەهید دەبن و وتی: لە سەرەتای دەستدرێژیی زایۆنیستی لەم کەرتەدا، لانیکەم ١٨ هەزار منداڵ شەهید بوونە
3-
ڕەخنەی ڕێپوڕتێری نەتەوە یەکگرتووەکان لە سیاسەتی دوفاقانەی ئەمریکا
فرانچێسکا ئەلبانیز، ڕێپوڕتێری نەتەوە یەکگرتووەکان، بە ئاماژەدان بە بڕیاری ئەمریکا بۆ بایکوتەکانی، وتی: ئەمریکا هیچ هێڵێکی سوورلەبەرچاو ناگرێت و هاوبەشی تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنیستییە لە غەززە
4-
بۆرێل: قەیرانی مرۆیی لە غەززە جینۆسایدە
بەرپرسی پێشووی سیاسەتی دەرەوەیی یەکێتیی ئەورووپا وێڕای شەرمەزارکردنی توندی تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنی لە کەرتی غەززە خوازیاری کۆتایی هێنانی دەستبەجێی کوشتاری فەلەستینییەکان بوو
5-
پێشوازی عێراق لە چەکداماڵینی پەکەکە
وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە بەیاننامەیەکدا پێشوازی لە پڕۆسەی چەکداماڵینی پەکەکە کرد و ڕایگەیاند، ئەم بڕیارە و کشانەوەی هێزەکانی تورکیا لە خاکی عێراق دەرفەتێکی ڕاستەقینە بۆ سەقامگیری لە ناوچەکە دەڕەخسێنێت
6-
درێژەی ئاگرکەوتنەکان لە لازقیەی سوریا
هەوڵەکانی زیاتر لە 150 تیمی بەرگری شارستانی و ئاگرکوژێنەوە، بە پاڵپشتی 300 ئۆتۆمبێل و 16 فڕۆکە لە سوریا، تورکیا، ئوردن و لوبنان، بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکە لە لازقیەی سوریا، بێ ئاکام بووە