ته‌مووز 13, 2025 08:20 UTC

کاتی بڵاوبوونەوە: 11:30

01

نتاانیاهۆ بەرپرسایەتی تیرۆری زانستوەرانی ئێرانی گرتە ئەستۆ

سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنی لە وتووێژ لەگەڵ کەناڵی فاکس نیوز بەرپرسایەتی تیرۆری زانستوەرانی ئێرانی لە ساڵانی ڕابردوودا گرتە ئەستۆ و وتی:ئێمە پێشتریش زانستوەرانی ئێرانیمان لە ناوبردوون ،بەڵام لە شەڕەکەی ئەم دواییەدا  هێڕشمان کردە سەر سیمای زۆر بەرچاوتر.

 

02

کاول کرانی سەتی 85ی خانووبەرەکانی غەزە لە لایەن ڕژێمی زایۆنیەوە

خەلیل ئەلدەقران،وتە بێژی نەخۆشخانەی شەهیدانی ئەقسا ڕایگەیاند:سوپای ئیسراییل لە دەسدرێژکاریەکانی ئەم دواییەیدا پتر لەسەتی 85ی خانووبەرەی خەڵکی مەدەنی لەکەرتی غەزەی کاول کرد و بە بەکردەوە دانیشتوانی ناوچەکەی ئاوارە کردوون.

 

03

پەرەسەندنی هۆگریی بە ڕاکردن لە دەس ڕژێمی زایۆنی

ڕۆژنامەی ئیسراییلی یەدیۆت ئەهارانۆت کە ڕاپۆرتێکدا نووسی:دوای پەلامارە موشەکیەکانی ئێران بۆ سەر ئیسراییل،بە گوێرەی ڕاپرسیەکی نوێ ئێستاکە سەتی٧٣ی هێزی کاری ئیسراییلی هۆگریی خۆیان بە کۆچی بە پێچەوانە لە ئیسراییلەوە  بۆ شوێنی دیکە ئاشکرا کردووە کە لە چاو ساڵێک لەمەوبەر  سەتی ١٨ هەڵکشان پیشان ئەدا.

 

04

سەرکوتکرانی پڕتوندوتیژی خۆپیشاندانی دژی جینۆساید لە ئاڵمانیا 

لە درێژەی ناڕەزایەتیەجیهانیەکان بەرانبەر شەڕی جینۆسایدی ڕژیمی زایۆنی لە غەزە بە سەدان کەس لە لاگرانی فەلەستین لە گۆڕەپانی نێپتۆنی شاری بێرلین کۆبوونەوە بەڵام بەرەوڕووی توندوتیژی توندی پۆلیس بوونەوە.

 

05

دەم پارتی هاوپەیمانی بۆ هەڵبژاردنەکان پێک نەهێناوە

پەروین بوڵدان جێگری سەرۆکی پاڕڵمان و ئەندامی شاندی ئیمڕاڵی سەر بە دەم پارتی لە کاردانەوە بە وتەکانی ئەردوغان لەبارەی هاوڕێیەتی سێ قۆڵی MHPو AKP ودەم پارتی جەختی کردەوە: کە ئەوە هاوپەیمانیەکی سیاسی و یا بۆ هەڵبژارتنەکان نیە بەڵکوو هاوپەیمانیەکە بۆ بردنە پێشی پڕۆسەی نوێی ئاشتی.