ته‌مووز 13, 2025 10:20 UTC

کاتی بڵاوبوونەوە: 13:30

01

زانیاریی ھەزاران ئیسراییلی لەشکەریی و ئاسایشیی ھاک کرا

رۆژنامەی عیبریی ھائارێتس بە ئاماژە بەوەی کە لە ھەڵمەتی سایبێریی ئێراندا زانیاریی ھەزاران کەس لە ستافی بەشە ھەستیارە ئاسایشی و سەربازیەکانی ئیسراییل ئاشکرا بووە ، جەختی کردەوە : دەرکەوتنی ئەم قەبارە لە زانیاریەکان ، بێوێنە و ترسناکە و ئەم کەسانە دەخاتە مەترسیەوە . 

 

02

 ئانروا : شایەدی بەرزبوونەوەی بەدخۆراکیی لە غەززەین

ئاژانسی ئانروا ڕاگەیاند لە کاتی دەسپێکی گەمارۆ لە مانگی مارسی 2025وە، ناوەندی پزیشکیی ئەم ئاژانسە لە غەززە ، شایەدی بەرزبوونەوەی ئاستی بەدخۆراکیە .  ئەم ئاژانسە جەختیکردەوە : سەرباری کەمبوونی زۆر لە کەلوپەلی دەرماندا ، تیمە پزیشکیەکانی ئەم ئاژانسە بە ئاڕاستەی ھاوکاریکردنی خەڵکانی ھەژار درێژە بە کاری خۆی ئەدات . 

 

03

گەڕانی سەربازیی سەربازانی ئیسراییلی لە باشووری سوریا

سەرچاوە سوریەکان دەڵێن لەشکەریانی ئەرتەشی ئیسراییل کە لە بنکەی تەل ئەحمەر لە دەوربەری قونەیتەرەن، ئەمڕۆ تیمێکی گەڕانیان بەرەو ناوچە باشووریەکانی ئەم پارێزگەیە و سنووری گوندی عەین زیوان ناردووە . 

 

04

پێداگریی کۆریای باکوور لەسەر داکۆکی لە ڕوسیا لە بەرامبەر ئۆکراین

کیم جونگ ئوون لە چاوپێکەوتنی سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی ڕوسیا گوتی : کۆریای باکوور ئامادەیە بێ شەرت و مەرج داکۆکی بکات لە ھەموو ھەنگاوەکانی رێبەرایەتی ڕوسیا بۆ نەھێشتنی ڕیشەکانی قەیرانی ئۆکراین . 

 

05

گەردەلوول لە ویلایەتی یوتای ئەمریکا

ئاگرکەوتنەوەی گەورە کە تا ئێستا زیاتر لە 8500 ھیکتار لە زەویەکانی دەوربەری لاساڵ لە ویلایەتی یوتای ئەمریکای گرتووەتەوە ، بووەتە ھۆی بەدیھاتنی دیاردەیەکی دەگمەن و سامناک بە ناوی فەرتەنەی ئاگر و زیانی قورسی بە ماڵی خەڵک گەیاندووە .