ته‌مووز 14, 2025 08:34 UTC

کاتی بڵاوبوونەوە: 11:30

1

درێژەی تێکهەڵچوونەکان لە سوریا بە١٣٠کوژراو و بریندارەوە

وەزارەتی ناوخۆی رژیمی جۆلانی لە سوریا رایگەیاند؛ شەڕ وپێکدادان لە پارێزگای سوەیدا، ١٣٠ کوژراو و برینداری لێکەوتووەتەوە.

بەقسەی سەرچاوە خۆجێیەکان لە سوریا، لە ئاکامی تێکهەڵچوونەکانی پارێزگای سوەیدا، تائێستا ٣٠کەس کوژراون و زیاتر لە ١٠٠ کەسیش بریندار بوون.

2

لەناوبرانی حەشارگەکانی داعش لەلایەن حەشدی شەعبیەوە

هێزەکانی حەشدی شەعبی بەگوێرەی زانیارییە دەسخراوەکان، لە هەڵمەتێکی ئاسایشیدا ناوچە جیاجیاکانی رۆژاوای ئەنباریان پشکنی کە لەئەنجامدا توانیان دوو حەشارگەی داعش بدۆزنەوەو وێرانیان بکەن.

3

یونیسێف: کوشت وبڕی منداڵان لە غەززە، ترسناکە

"کاترین راسل" بەڕێوەبەری کارگێریی سندوقی منداڵانی نەتەوە یەکگرتووەکان(یونیسێف) لە کاردانەوە بە ڕاپۆرە بڵاوکراوەکانی هاوپێوەند بە کوژرانی حەوت منداڵی فەلەستینی لە سەرەی دابەشکرانی ئاودا، وتی کە کوژرانی منداڵان لە غەززە، کارەساتێکی سامناکە.

4

خۆکوژیی چەکدارانی زایۆنی ڕوو لەزیادبوونە

ڕێژەی خۆکوژیی لەنێو چەکدارانی زایۆنی لە دەسپێکی شەڕی دژ بە غەززەوە، بەشێوەیەکی بەرچاو و دەگمەن، ڕوو لە زیادبوونە.

خۆکوژیی، دووەم هۆکاری سەرەکیی مردنی چەکدارانی زایۆنییە.

5

شکستهێنانی هەوڵی نەتانیاهو و ترەمپ بۆ نەهێشتنی ئێران

"مەحمود ئەلقوماتی" ئەندامی ئەنجومەنی سیاسیی حیزبوڵڵای لوبنان وتی: دەسدرێژکاریی بۆسەر ئێران و هەوڵی نەتانیاهو بە پاڵپشتیی ترەمپ، بۆ هێنانەدی خۆرهەڵاتی ناوەڕاستی تازەو هەوڵیان بۆ نەهێشتنی ئێران، بەرەوڕووی شکست بۆوەو ئێران سەرکەوت.