ته‌مووز 14, 2025 10:25 UTC

کاتی بڵاوبوونەوە: 13:30

1

درێژەی ژینۆساید لە غەززە لەماوەی٦٤٧رۆژ شەڕدا

لە درێژەی ژینۆساید لە کەرتی غەززە لەلایەن زایۆنییە داگیرکەرەکانەوە، ژماری کوژراوان، سنوری پەنجاو هەشت هەزار کەسیی تێپەڕاند.

سەرچاوە فەلەستینیەکان رایانگەیاند، ١٠٠کەسی سیڤیلی فەلەستینی، بۆ نمونە ئەو پەنجاو دوو کەسەی چاوەڕوانی وەرگرتنی یارمەتیی بوون، لە ئەنجامی هێرشی تازەی زایۆنییەکاندا، شەهید بوون.

2

وەزیری ناوخۆی عێراق، گەیشتە تاران

"عەبدولئەمیر ئەششمری" وەزیری ناوخۆی عێراق سەرلەبەیانی ئەمڕۆ گەیشتە تاران هەتا جگە لە دیدار لەگەڵ کاربەدەستانی ئێرانی، بەشداری کۆبوونەوەی سێ قۆڵیی وەزیرانی ناوخۆی ئێران، عێراق و پاکستان بێ بەتەوەری ئەربەعینی حوسێنی و هاواهەنگیی هەوڵە هاوبەشە ناوچەییەکان .

3

بڕانی بەردەوامی کارەبا لە چەند ناوچەیەکی هەرێمی کوردستان

ماوەی چەند ڕۆژێکە..لە گوندەکانی دەورووبەری کۆیە، ناحیەی وەرتێ، قەزای قۆشتەپە و قەزای خەبات کارەبا زۆر خراپە و خەڵکەکە لە دۆخێکی زۆر خراپ دایە.

ئەوە دیمەنی گوندەکانی دەروووبەری کەورگۆسکە و لە بێ کارەبایی ڕێگای هاتووچۆیان گرتیە، کەچی ئەو حکومەتە نە وەڵام دەدا و نە ئاگای لە دۆخی ئەو خەڵکە هەیە!

4

هەسەدە: خوازیاری دابەشکرانی خاکی سوریا نین

وتەبێژێکی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک وێڕای ڕەت کردنەوەی ئیدیعای باسکراوی نوێنەری ئەمریکا بۆ کاروباری سوریا سەبارەت بەوە کە گوایە خوازیاری دابەشکرانی خاکی سوریان، رایگەیاند، بەنیاز نین خاکی سوریا دابەش بکرێ یان ناوچەکانی باکور و رۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە جیا بکرێنەوەو ئامادەین لە چوارچێوەی سوپای نیشتمانیی سوریا، دەور ببینین.

5

ترەمپ: بە پارەی یەکێتی ئوروپا، چەکی زیاتر ڕەوانەی ئۆکرانیا دەکەین

سەرۆک کۆماری ئەمریکا وتی کە لەهەمبەر هاوشانە رووسەکەی، بێهیوا بووەو چەکی زیاتر ڕەوانەی ئۆکرانیا دەکاو یەکێتی ئوروپا، تێچووەکەی دەدا.