ڕووداوەکانی جیهان لەسەد چرکەدا 15-07-2025/ مووشەکبارانی شارۆکەی زایۆنیست نشینی بئیری
کاتی بڵاوبوونەوە: 13:30
01
مووشەکبارانی شارۆکەی زایۆنیست نشینی بئیری
گوردانەکانی قودس لقی سەربازیی جیھادی ئیسلامیی فەلەستین ئەمڕۆ ڕایگەیاند شارۆکەی زایۆنیست نشینی بئیری لە دەوربەری غەززەی بە موشەک کوتاوە .
02
پەلاماری قورسی ڕژێمی زایۆنی بۆسەر ڕۆژھەلاتی لوبنان
فڕۆکە جەنگیەکانی ڕژێمی زایۆنی بەرلەنیوەڕۆی ئەمڕۆ ناوچەی ئەلخەریبە لە پارێزگەی بوقاع لە ڕۆژھەلاتی لوبنانیان بەخەستیی بۆردومانکرد .
03
پەلامار بۆ سەر کێڵگەی نەوتی سەرسنگ لە پارێزگای دهۆك
کۆمپانیای HKN ـی ئەمریکی لە بەیاننامەیەکداپشتڕاستیکردەوە کە ڕووداوێکی تەقینەوە لە کێڵگەی سەرسنگ ڕوویداوە و بە هۆیەوە ناچاربوون، بەرهەمهێنانی نەوت لە کێڵگەکە بوەستێنن
04
چاوپێکەوتنی عەراقچی لە گەڵ سەرۆکی چین
سەید عەباس عەراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران کە بۆ ئامادەبوون لە بیست و پێنجەمین خولی جڤینی وەزیرانی دەرەوەی رێکخراوی شانگھای سەردانی پیکەنی کردووە ، بەر لەنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە ھاوڕێ لە گەڵ وەزیرانی دەرەوەی دیکەی ئەم ڕێکخراوەیە چاویکەوت بە شی جین پینگ سەرۆکی چین .
05
ھائارێتس : 15 لەشکەریی لە سەرەتای ساڵەوە خۆیان کوشتووە
ڕۆژنامەی ھائارێتس سەرلەبەیانی ئەمڕۆ نووسی : 15 لەشکەریی لە سەرەتای ئەمساڵەوە خۆیان کوشتووە کە ژماری تێکڕای ئەوان لە حەوتی ئوکتوبر واتە لە گەردەلوولی ئەقساوە گەیشتە۴۳کەس . زۆربەیان لە ھێزەکانی یەدەک بوون و بە ھۆی ترس و تۆقان لە شەڕ خۆیان کوشتووە .
06
ھێزەکانی جۆلانی چوونە نێو سوەیدا
وەزاڕەتی نێوخۆی سوریا ڕایگەیاند ھێزە ئاسایشیەکانی سەر بە حکومەتەکەی ئەبوو محەمەد جەولانی سەرۆکی تەحریروشام و سەرۆک کۆماری کاتیی سوریا چوونەتە نێو پارێزگای سوەیدا و قەدەغەی ھاتوچوویان ڕاگەیاندووە .