ڕووداوەکانی جیهان لەسەد چرکەدا 15-07-2025/ پەلاماری بێ پەسانەوە بۆ سەر غەززە
کاتی بڵاوبوونەوە: 11:30
01
پەلاماری بێ پسانەوە بۆسەر غەززە
لە پەلامارە دڕندەییەکانی سەرلەبەیانیی ئەمڕۆی رژێمی زایۆنی بۆسەر ناوچە مەدەنیەکانی رۆژاوا و باشووری رۆژاوای شاری غەززە ، لانیکەم 5 کەس شەھید و ژمارێکی زۆریش لە خەڵکی مەدەنی بریندار بوون . ژماری شەھیدانی غەززە لە بیست و چوار کاژێری رابردوودا زیاتر لە 90 کەس بووە .
02
دەسدرێژیی رژێمی زایۆنی بۆسەر ئێران ، مژاری جڤینەکەی شانگھای
عەباس عەراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران لە سەرەتای گەیشتنی بە چین گوتی : مژاری دەسدرێژیی رژێمی زایۆنی بۆسەر ئێران و پەلاماری ئەمریکا بۆسەر بنکە ناڤۆکیەکانی ئێران یەکێک لەو پرسانەیە کە لە جڤینی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەندامی رێکخراوی شانگھای باسی لێوەدەکرێت .
03
هێرشکرایە سەر کێڵگەی نەوتیی ئەترووش لە دهۆک
ئه مرو به یانی"هێرش کرایە سەر کێڵگەی نەوتیی "ئەترووش" لە قەزای شێخان-ی پارێزگای دهۆک. هێشتا نازانرێت هێرشەکە بەدیاریکراوی بە چی بووە و زیانەکانی چین و تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەوبارەیەوە ئاشکرا نەکراوە.
04
سودانی : پێوەندیی ئێمە لە گەڵ ئێران ستراتژیکیە
سەرۆک وەزیرانی عێراق رۆژی رابردوو لە بارەی پێوەندیی وڵاتەکەی لە گەڵ ئێران گوتی :پێوەندیی ئێمە لە گەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران پێوەندیەکی ستراتژیکیە کە لەسەر بنەمای ھاوبەشیی دینی ، کولتووری ، جڤاکی و بەرژەوەندیی ھاوبەشە.
05
سپاردنی کۆنتڕۆڵی فڕگەی قامیشلوو بە روسیا
روسیا لە چوارچێوەی رێککەوتنێکی نوێ لە گەڵ ھێزەکانی ھەسەدە ، بە گواستنەوەی ھێزی سەربازیی و ئامێرە جەنگیەکانی بۆ فڕگەی قامیشلوو ، بە کردەوە کۆنتڕۆڵی ئەم فڕگە ستراتژیکیەی لە باکوور و رۆژھەڵاتی سوریا گرتەدەست .
06
تڕامپ بەدوای فرۆشتنی چەکوچۆڵی زیاتر بە ناتۆ
سەرچاوەیەکی ئاگادار بە بنکەی دەنگوباسی ئەکسیوسی گوت ، ئەمریکا لە قۆناغی یەکەمی پێدانی چەک بە ئەندامانی ناتۆ، بەدوای فرۆشتنی 10 ملیار دۆڵار چەک و چۆڵ بە ھاوپەیمانانی خۆی لەم ھاوپەیمانیە دایە .