ته‌مووز 16, 2025 08:40 UTC

کاتی بڵاوبوونەوە: 11:30

1-

 ئیدانەکردنی دەستدرێژیی ڕژێمی زایۆنیستی بۆسەر سوریا

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بە توندی ئیدانەی پەلامارە سەربازییەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر سووریای کرد و نیگەرانی توندی دەربڕی بەرامبەر بەو پێکدادانانەی کە لە باشووری سووریا ڕووی دا.

2-

درێژەی پەلاماری ڕژێمی زایۆنیستی بۆ سەر سوریا

فڕۆکە شەڕکەرەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ جارێکی دیکە چەندین بنکە و ئۆتۆمبێلی وەزارەتی بەرگریی سووریا و چەکدارانی سەر بە سوپا لە ڕۆژئاوای سویدە و گوردانێکی تانکیان لە دەڤەری شاری ئیزرەع  لە نزیکی دەرعا بۆردومان کرد.

 3-

ڕەخنەی ڕێبەری دەروزییەکانی سوریا  لە سیاسەتەکانی جۆلانی

 شێخ حیکمەت ئەلحەجری،ڕێبەری دەروزییەکانی سوریا لە پەیامێکدا کە ڕەخنەی لە بەردەوامی جەنایەتی هێزەکانی جۆلانی گرت، ڕایگەیاند کە بەیاننامەی ڕەزامەندی خۆی بۆ هاتنە ناوەوەی هێزەکانی حکومەتی کاتی بۆ ناو سویدە لەژێر فشاری حکومەتی کاتیدا دەرچووە.

4-

زەبری خۆڕاگری فەلەستین لە ڕژێمی زایۆنیستی

گوردانەکانی قەسام ئەمڕۆ لە بەیاننامەی خۆیدا ڕایگەیاند کە خۆڕاگری  فەلەستین پێگەکانی دوژمنی زایۆنیستی بە دوو مووشەکی "ئەلیەسینی ١٠٥" لە باکووری خان یونس کردە ئامانج و ژمارەیەک سەربازی زایۆنیستی کوژران و برینداربوون

5-

ئیدانەکردنی پەلامار بۆ سەر کێڵگە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستانی عێراق

سەرۆک کۆماری عێراق لە بەیاننامەیەکدا ئیدانەی پەلاماربۆ سەر کێڵگە نەوتییەکانی خورمالە لە هەولێر و سەرسنگ لە دهۆکی هەرێمی کوردستانی کرد و داوای کرد ڕێوشوێنی خێرا بۆ ناساندنی ئەنجامدەرانی ئەو پەلامارانە بگیردرێتەبەر